به‌وێنه... گه‌رماوه‌كانی حه‌له‌ب ژیانی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه
وێستگە ستایل-
سوریا به گه‌رماوه تایبه‌ته‌كانی به ناوبانگه كه پێشتر له لایه‌ن ته‌لارسازه كۆنه‌كان دروستكراوه و نه‌خشی تایبه‌ت له‌ناویان كێشراوه، دوای چه‌ندین ساڵ له جه‌نگ و ناكۆكی و داخرانیان جارێكی دیكه گه‌رماوه‌كانی شاری حه‌له‌ب له سوریا ده‌رگاكانیان كرایه‌وه.
مێژووی ئه‌م گه‌رماوانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئه‌مه‌ویه‌كان و هه‌ندێك له مێژووناسه‌كان بۆ سه‌رده‌می ڕۆمانیه‌كانی ده‌گێڕنه‌وه، له ئێستاشدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی سوریا وڵاته‌كه‌یان چۆڵكردوه ئه‌و كه‌سانه‌ش كه سه‌ردانی ئه‌م گه‌رماوانه ده‌كه‌ن ژماره‌یان بوه به چاره‌كی ئه‌و ژماره‌یه‌ی پێشتر كه خه‌ڵك سه‌ردانی كردوون.
ڕۆژانی پێنج شه‌ممان گه‌رماوی " ده‌رگای سوور" له حه‌له‌ب ژماره‌یه‌ك له پیاوان نان ده‌به‌ن له گه‌رماوه‌كه ده‌یخۆن و یاری ده‌كه‌ن، له كۆی 50 گه‌رماو كه له ناوچه‌كه هه‌یه له دوای ساڵی 2016 ه‌وه ته‌نها 4 گه‌رماو ئێستا كراوه‌یه و به ڕۆژا تایبه‌ت به خانمانه و شه‌وانه‌ش پیاوان ده‌چن.
AM:09:26:13/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2996
جار خوێنراوه‌ته‌وه