‌ژه‌هری دوپشك ئاسانكاری بۆ چاره‌سه‌ری وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی‌ مێشك ده‌كات

وێستگە ستایل-


زاناكان به‌ گرنگیدان و به‌كارهێنانی ته‌كنیكێكی نوێ ژه‌هری دوپشكیان به‌كارهێناوه‌ بۆ ئاسانكاری بینینی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی‌ مێشك و ده‌ماغ له‌ قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تادا.

پێكهاته‌ی‌ BLZ-100 كه‌ له‌ لایه‌ن تیمێكی سه‌نته‌ری "سیدارز ساینای" پزیشكی له‌ لۆس ئه‌نجلۆس به‌ هاوكاری كۆمپانیای "بلایز بایۆساینس" بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌ی‌ وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی‌ مێشك به‌كارهێنراوه‌ له‌ كاتێكدا لابردنی وه‌رمی شێرپه‌نجه‌ی‌ مێشك هه‌ندێكجار گرفت بۆ پزیشكه‌كان دروست ده‌كات چونكه‌ ناتوانرێت به‌ ئاسانی له‌گه‌ڵ وه‌رمه‌ پاكه‌كان جیابكرێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ گۆڤاری" نیوزۆیك" ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتوه‌ توێژه‌ره‌وه‌كان له‌ ماوه‌ی‌ توێژینه‌وه‌كه‌یاندا كاتێك پێكهاته‌ی‌  BLZ-100  له‌گه‌ڵ "فلۆرسنت" یان داوه‌ به‌و كه‌سانه‌ی‌ وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ییان هه‌بووه‌ پزیشكه‌كان به‌ ئاسانی توانیویانه‌ وه‌ره‌مه‌كه‌ ببین و چاره‌سه‌ری بكه‌ن و له‌م كاته‌شدا نه‌شته‌رگه‌ری باشترین ڕێگه‌یه‌.


PM:12:19:12/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌