نهێنی بازنه‌كه‌ی ده‌ستی شازاده هاری ئاشكرا بوو
وێستگە ستایل-
به‌شێك له چاودێرانی خێزانی شاهانه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له یه‌كه‌م دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ میگن ماركل هاوسه‌ری ئێستای تاكه شتێك كه نه‌یگۆڕیبێت له ستایلیدا ئه‌و بازنه‌یه كه له ده‌ستیدایه.
هاری له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریه‌وه بازنێك له ده‌ستی ڕاستیدایه و ساڵانێكی زۆره دای نه‌ناوه به‌ڵام چیرۆكی ئه‌م بازنه چییه؟
له‌ڕاستیدا چیرۆكی ئه‌م بازنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1997 كاتێك هاری دوای كۆچی دوایی دایكی گه‌شتێكی كردووه بۆ ئه‌فه‌ریقا له‌وێ به دیاری ئه‌م بازنه‌ی وه‌رگرتووه و شازاده ولیامیش هاوشێوه‌ی هاری بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بازنێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له ده‌ستدا بووه .
هاری له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ گۆڤاری Town and Country وتویه‌تی "ساڵی 1997 دوای كۆچی دوای دایكم ، باوكم داوای ئه‌وه‌ی لێكردنین گه‌شتێك بكه‌ین له‌گه‌ڵ ولیامی برام بۆ ئه‌فه‌ریقا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك له‌و دۆخه‌ی تێی كه‌وتوون دووربكه‌ونه‌وه و پێده‌چێت له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌م دوو شازاده‌یه بازنه‌كانزاكه‌یان وه‌رگرتبێت و له‌و كاته‌وه له چه‌ند بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت هاری ئه‌م دیاریه‌ی كردۆته ده‌ستی و ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه دیانا ی دایكیان له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه زۆر چالاك بووه و گرنگیداوه به كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فه‌ریقی "
هاری جگه له بازنه كانزاكه‌ی كه چه‌ند هێمایه‌كی ڕه‌نگ تۆخی له‌سه‌ر هه‌ڵكۆڵدراوه چه‌ند بازنێكی دیكه ده‌كاته ده‌ستی كه له كه‌ره‌سته‌ی سروشتی دروستكراون و پێده‌چێت هه‌موو بازنه‌كان له یه‌ك كاتدا وه‌ریگرتبێت.
AM:10:54:12/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 7816
جار خوێنراوه‌ته‌وه