بەوێنەو ڤیديۆ: ناساندنی ئەلبومە نوێکەی ڕەوا لەشاری هەولێر
وێستگە ستایل-
شەوی ڕابردوو لەهۆڵی شیراتۆن له شاری هەولێر هونەرمەند، دكتۆر ڕەوا جەمال عەبدول شەوە مۆزیکێکی بۆ ناساندنی ئەلبومە نوێکەی سازکرد.
شەوە مۆزیکەکە کە بەسپۆنسەری تۆڕی میدیایی ڕووداو بەڕێوەچوو، تیایدا تیشک خرایە سەر گۆرانییەکانی ناو ئەلبومە نوێکەی کە لە 15 تراک پێکهاتووە.
له‌م شه‌وه ئاهه‌نگه تایبه‌ته‌دا توانا حه‌مه وه‌ك ڕه‌خنه‌گرێك باسی له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده كرد و باسی له‌وه كرد ته‌واوی ئه‌و ئاوازانه‌ی دكتۆر ڕەوا بۆ ئه‌م ئه‌لبومه‌ی به‌كاریهێناوه چه‌ند ئاوازدانه‌رێكی كورد كاریان تیادا كردوه و ته‌واوی ئاوازه‌كان نوێن و دوباره نین.
ڕه‌وا جه‌مال عه‌بدول له‌دایكبووی ساڵی 1982ی شاری سلێمانییه، ده‌رچووی كۆلێژی پزیشكی ددانه و ساڵی 2013 یه‌كه‌م ئه‌ڵبوومی به‌ناوی "گه‌ڕانه‌وه" بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له 14 تراكی گۆرانی پێك هاتووه، دوایین كاری هونه‌ری ئه‌م ئه‌لبومه نوێیه‌یه‌تی به‌ناوی" بۆ كوێ بڕۆم" .
AM:10:29:11/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2116
جار خوێنراوه‌ته‌وه