ڕێگه‌یه‌كی ئاسان به به‌خته‌وه‌ریت ده‌گه‌یه‌نێت
وێستگە ستایل-
زانا ده‌رون ناسه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كان ده‌گۆڕێت به‌ڵام یه‌ك تایبه‌تمه‌ندی كۆیان ده‌كاته‌وه ئه‌ویش هه‌وڵدانیانه بۆ گه‌یشتن به به‌خته‌وه‌ری.
پسپۆڕانی بواری ده‌رونی باس له‌وه ده‌كه‌ن ده‌ربڕینی سوپاس و پێ‌زانین له‌كاتی خۆشی و ناخۆشی یه‌كێكه له ڕێگه‌كان بۆ گه‌یشتن به خۆشحاڵی.
پسپۆڕانی بواری ده‌رونی باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن له چه‌ند ساڵی داهاتووی ته‌مه‌نیاندا ژیانی خۆیان بگۆڕی بۆ باشتر و ئومێدیان به ژیانی خۆیان هه‌بێت و گرنگی به ته‌ندروستیان بده‌ن و پاره لابده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتودا پلانه‌كانیانی پێ جێ به‌جێ بكه‌ن ئه‌وه زیاتر هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری ده‌كه‌ن.
جۆزێف ڕیف توێژه‌ره و ده‌ڵێت"مرۆڤ هه‌تا زیاتر متمانه‌ی به‌خۆی هه‌بێت و له‌ژیانی تایبه‌تی خۆی ڕازی بێت و هه‌وڵ بۆ داهاتووی خۆی بدات و ئه‌و بابه‌تانه زۆر بخوێنێته‌وه كه باس له به‌خته‌وه‌ربوون و گه‌شبینی مرۆڤ ده‌كه‌ن ئه‌وه زیاتر له ژیانیدا به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت.
AM:09:36:11/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3064
جار خوێنراوه‌ته‌وه