پیاوان به‌م ده‌ربڕینانه‌ی خانمان توڕه ده‌بن
وێستگە ستایل-
چه‌ند جۆرێك ده‌ربڕین هه‌یه كه هه‌موان لێی بێزار ده‌بن به‌ڵام له نێوان هاوسه‌ره‌كان باشتر وایه خانمان ئه‌م ده‌ربڕینانه به‌كارنه‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی پیاوان پێی توڕه نه‌بن.
1-بیر له چی ده‌كه‌یته‌وه؟
كاتێك ئه‌م پرسیاره له هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌یت لای ئه‌و به‌و مانایا لێكده‌درێته‌وه كه بۆیه ئه‌م پرسیاره ده‌كه‌یت مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه ئه‌و عاشقی ئافره‌تێكی دیكه بووه، له‌ڕاستیدا پیاوان به مێشكێكی كراوه‌وه هه‌ندێكجار له شتێك ڕاده‌مێنن و ئه‌مه‌ش ئاساییه.
2- باشه:
بۆ كۆتای هێنان به گفتوگۆیه‌ك زۆرێك له خانمان ئه‌م وشه‌یه به‌كارده‌هێنن به‌ڵام تۆی خانم پێویسته بزانیت وتنی ئه‌م وشه‌یه دۆخه‌كه خراپتر ده‌كات و كێشه‌كان زیاتر كه‌ڵه‌كه ده‌كات و ڕێگه‌یه‌كه بۆ خۆ ڕزگاركردن له گفتوگۆكان.
3-ئه‌گه‌ر بۆت گرنگ بوایه ده‌تزانی:
ئه‌گه‌ر به‌روارێك یان بابه‌تێكی بیر چوبۆهوه ئه‌وه پێویست ناكات خۆت توڕه بكه‌یت و ئه‌م وشانه‌ی پێ بڵێت و ئه‌وه‌ت بیر بێت كه سه‌رقاڵی ژیان ڕه‌نگه وایكردبێت كه ته‌نانه‌ت بابه‌ته زۆر گرنگه‌كانیشی بیر بچێته‌وه.
4-به ئاره‌زووی خۆت:
ئه‌گه‌ر بابه‌تێك به‌دڵ نه‌بوو یان شتێك هه‌بوو كه مێرده‌كه‌ت پرسیاری بۆچوونی تۆی كرد ئه‌وه مه‌ڵێ "به‌دڵی خۆت" و ئه‌وه‌ی له ناخت‌دا هه‌یه ده‌ری ببڕه و مه‌یشاره‌وه.
5-ته‌نها پێنج خولهك:
كاتێك بڕیاره ئێوه بچنه ده‌ره‌وه ئه‌وه مه‌ڵێ 5 خوله‌كی دیكه ئاماده ده‌بم چونكه ئه‌و ده‌زانێت كه 5 خولهك ده‌بێته یه‌ك كاتژمێر و به‌ڕێزه‌وه داوای لێبكه هه‌تا تۆ خۆت ئاماده ده‌كه‌یت ئه‌و سه‌رقاڵی بابه‌تێك بێت سوودی لێ ببینێت.
6-تۆ هه‌ست به من ناكه‌یت:
كاتێك دنیایه‌ك له كێشه و گرفت به‌سه‌ر تۆدا كۆده‌بێته‌وه ئه‌وه پێویست ناكات لۆمه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت و تۆمه‌تباری بكه‌یت چونكه ئه‌م ده‌ربڕینانه‌ی برینداری ده‌كات و له‌جیاتی ئه‌وه داوای یارمه‌تی لێ بكه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانتان چاره‌سه‌ر ببێت.
PM:12:24:09/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 5104
جار خوێنراوهتهوه