میگن و هاری ناوی منداڵه‌كه‌یان ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
كۆشكی شاهانه‌ی به‌ریتانیا دوێنێ چوارشه‌ممه ناوی یه‌كه‌م منداڵی شازاده هاری و میگن ی هاوسه‌ری ئاشكرا كرد ئه‌مه‌ش دوای دوو ڕۆژ له هاتنه ژیانیه‌وه.
هاری و میگن منداڵه‌كه‌یان ناوناوه" ئارچی" و كۆشكی باكنگهام ناوی ته‌واوی منداڵه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه ئه‌ویش" Archie Harrison Mountbatten-Windsor"ه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌م منداڵه دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ده‌ركه‌وتنی ئه‌م دوو هاوسه‌ره له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یان هات.
له كۆتایدا ئه‌م منداڵه به داپیره‌ی" شاژنه ئه‌لیزابێس ی دووه‌م " گه‌یشت و به‌مه‌ش بووه هه‌شته‌مین نه‌وه‌ی خێزانی شاهانه و حه‌وته‌م كه‌س له ڕیزبه‌ندی جێنشینی ته‌ختی پاشایه‌تی به‌ریتانیا.
هاری بۆ له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و له چه‌ندین وڵاتی جیهانه‌وه پیرۆزبای هاتنه دونیای منداڵه‌كه‌یان لێكرا.
PM:12:13:09/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3980
جار خوێنراوه‌ته‌وه