پیاوێك له كاتی چاندنه‌وه‌ی قژی گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگە ستایل-
پیاوێك له ئیسپانیا له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی مووی سه‌ری گیانی له‌ده‌ستدا له كاتێكدا ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی كردوه ستایلی قژی هاوشێوه‌ی ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی تۆپی پێی ئینگلیزی "واین ڕۆنی" بێت.
رافایل بولادۆ مارینۆ ی ته‌مه‌ن 39 ساڵ چۆته باشووری ئیسپانیا یۆ ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت نه‌شته‌رگه‌ری ڕواندنه‌وه بۆ قژی بكات و بۆ ئه‌وه‌ش ته‌نها سه‌ری سڕكراوه به‌ڵام به‌هۆی جه‌ڵته‌ی كتوپڕی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه .
شایه‌نی باسه ئه‌و سه‌نته‌ره‌ی ئه‌م نه‌خۆشه بۆ چاره‌سه‌ر بۆی چووه ماوه‌ی 5 ساڵه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن به‌ڵام تا ئێستا هیچ نه‌خۆشێك له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه.
له‌به‌رامبه‌ردا كرمه‌ڵه‌ی داكۆكی كردن له مافی نه‌خۆشه‌كان نامه‌یه‌كی تایبه‌تیان ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ناوچه‌یه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌م نه‌خۆشه بێنه ده‌نگ و ئه‌گه‌ری زۆره رافایل به‌هۆی پێدانێی بڕێكی زیاتر له پێویست له به‌نج و ئه‌نجام نه‌دانی پشكنینی پێشوه‌خته‌ی پێویست گیانی له‌ده‌ست دابێت.
AM:09:56:09/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 7748
جار خوێنراوه‌ته‌وه