‌خانم كاتێك هاوسەرەکەت دێتەوە له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی‌ به‌م شێوه‌یه‌ ڕه‌فتار بكه‌

وێستگە ستایل-


لەوانەیە ئەوەدیاردەیەکی بەربڵاو بێت زۆربەمان هەستی پێبکەین ،لەکاتی گەڕانەوەی پیاو لەسەر کارەوە بۆ ماڵ ،جۆرە حاڵەتێکی نائاسایی ڕووبدات ،ئەویش چۆنێتی پێشوازی ئافرەتە بەرامبەر مێردەکەی.

لەم کاتەدا زۆرێك لەئافرەتان ڕەچاوی خاڵی پێویست ناکەن و لەکاتێکدا هاوسەرەکانیان لەسەر کار و پیشەکانیانەوە بەماندوێتی دەگەڕێنەوە بۆماڵ، ڕاسته‌وخۆ خانمان بە قسەو ڕەفتار پیاوەکە دەخەنە بەردەم وەڵامدانەوەی پرسیار و قسەوە.

له‌ ڕاستیدا ئەمە زۆر درووست نیە و پێویستە ئافرەتان ڕەچاوی باری جەستەیی و دەروونی هاوسەرەکانیان بکەن و لێبگەڕێن با هاوسەرەکەیان پشوویەک بدات ،چونکە سەرباری ئەوەی کە پیاو زۆر حەزی لە قسە نییە ،ئەوا هەندێ جار ئەو قسە و پرسیارە ناوەختیانە دوورنیە گرفتی لێبکەوێتەوە و پیاوەکە کەماندووە پێویستی بە حەوانەوەیەک هەیە،توشی هەڵچونێک ببێت،یان سەرباری ماندووێتییەدەروونی و جەستەییەکەی ئەگەر لەدەرەوە دووچاری گرفتێک یان ڕووداوێک هاتبێ ئەوا لەوانەیە حەوسەڵەی زۆر کەمبێت و ئامادەی گوێگرتن و وەڵامدانەوە نەبێت یان توڕە ببێت لە هاوسەرەکەی ،بۆیە واچاکە خانمان بایەخ بەم مەسەلەیە بدەن .

ئا: شالیا حەکیم


AM:09:04:09/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 4108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌