منداڵه‌كه‌ی میگن و هاری ده‌توانێت ببێته پاشای به‌ریتانیا یان سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
وێستگە ستایل-
میگن ماركل بووه خاوه‌نی یه‌كه‌م منداڵ له خێزانی شاهانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ملیۆنه‌ها مرۆڤ له جیهاندا چاوه‌ڕوانی ئه‌م هه‌واڵه بوون.
كوڕه‌كه‌ی دۆق و دۆقه ساسیكس ده‌بێته هه‌شته‌مین نه‌وه‌ی شاژنی به‌ریتانیا و شازاده فلیپ و ده‌چێته حه‌وته‌مین كه‌س له لیستی میراتگره‌كانی جێنشینی شاهانه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا ناوی ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی خێزانی شاهانه ئاشكرا نه‌كراوه و چاودێرانی ژیانی خێزانی شاهانه چاوه‌ڕوانی ناولێنانی ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی خێزانی شاهانه ده‌كه‌ن كه ڕه‌نگه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ئاشكرا بكرێت.
ئه‌م جاره مه‌راسیمی منداڵبوونی خێزانی شاهانه چووه ده‌ره‌وه‌ی سیستمی نه‌ریتی خێزانه‌كه‌وه به‌جۆرێك میگن نه‌هاته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه له‌گه‌ڵ هاری بگرێت چونكه له ماڵه‌كه‌ی خۆی له "Frogmore Cottage" منداڵی بووه.
له كۆشكی بێكنگهامه‌وه په‌یامێك بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتتوه " هاری و میگن بونه‌ته خاوه‌نی منداڵێك كه كێشی 3.18 كیلۆگرامه و ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانی شاهانه له‌م بابه‌ته ئاگاداركراونه‌ته‌وه و دۆخی ته‌ندروستی منداڵه‌كه له‌بارێكی جێگیر و زۆر باشدایه"
هاری وه‌ك باوكێ بۆ گرنگیدان به ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك پشوو وه‌رده‌گرێت هه‌تا چێژ له باوكایه‌تی ببینێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌م منداڵه له دایكیه‌وه كه به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌مه‌ریكیه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له داهاتودا و له باوكیه‌وه ده‌توانێت ببێت به شازاده‌ی به‌ریتانیا و له ئێستادا میگن خاوه‌نی ڕه‌گه‌ز نامه‌ی ئه‌مه‌ریكیه و به پێی یاساكانی به‌ریتانیا ئاساییه كه خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی بێت و لێره‌شه‌وه منداڵه‌كه‌ی ده‌توانێت هه‌ڵگری هه‌مان جۆر ڕه‌گه‌زنامه ببێت.
AM:10:28:08/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 5388
جار خوێنراوه‌ته‌وه