ڤیدیۆ: ژالیا" یه‌ك ساڵ به‌ڕێی پزیشكه‌وه بووم هه‌تا لوتم بچووك كرده‌وه"
وێستگە ستایل-
له نوێترین ده‌ركه‌وتنی له پرۆگرامێكی تایبه‌تدا له كه‌ناڵی ڕووداو شاجوانی پێشووی كوردستان "ژالیا سیروان" داوا له پێشهكهشكاره پزیشكه‌كه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه ده‌كات ده‌ستی به‌ر لوتی نه‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شكێت چونكه ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ڕێی پزیشكه‌وه بووه هه‌تا لوتی بچووك كردۆته‌وه.
ژالیا ساڵی 2016 له ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا له شاری هه‌ولێر و له ناو كۆمه‌ڵێك خانمی دیكه هه‌ڵبژێردرا و كرا به شاجوانی كوردستان و له‌و كاته‌دا و پاش ماوه‌یه‌ك دیارنه‌مانی له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاشكرای كرد كه نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ لوتی كردووه و دوای نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه شێوه‌ی ڕوخساری زۆر گۆڕا.
له‌م پرۆگرامه‌شدا كه یاری بۆكسێن له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكاری پرۆگرامه‌كه ده‌كات داوای لێده‌كات ده‌ستی به‌ر لوتی نه‌كه‌وێت چونكه دوای یه‌ك ساڵ له هاتوچۆكردنی پزیشك ئینجا توانیویه‌تی لوتی بچووك بكاته‌وه.
AM:09:32:07/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 9560
جار خوێنراوهتهوه