له یه‌كه‌م ژواندا له‌م چوار هه‌ڵه‌یه دوور بكه‌وه‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
له ڕاپۆرتێكی تایبه‌تدا كه له " ونیوز شانیل" بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا بۆچوونی كۆمه‌ڵێك له پسپۆڕانی سۆزداری و كێشه خێزانیه‌كان باسیان لێوه كردوه تیادا هاتووه ئه‌و كه‌سه‌ی یه‌كه‌مجار ده‌چێته ژوانێك له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی باشتر وایه له ئه‌نجامدانی ئه‌م چوار هه‌ڵه‌یه دوور بكه‌وێته‌وه.
1- بیر له هاوسه‌رگیری مه‌كه‌ره‌وه:
باشتر وایه له یه‌كه‌م دیداره‌وه له بیركردنه‌وه له هاوسه‌رگیری دوور بكه‌ویته‌وه و ته‌نها بیكه به یه‌كه‌م بینین بۆ یه‌كتر ناسین.
2- دوور بكه‌وه‌ره‌وه له پۆشینی جلوبه‌رگی سه‌یر و سه‌مه‌ره:
هه‌وڵبده جلوبه‌رگێكی زۆر سادده و ساكار بپۆشیت ئه‌مه واده‌كات زیاتر سه‌رنجی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ڕابكێشت.
3-خاوێنی زیاد له پێویست:
ئاره‌زووكردنی خاوێنی بابه‌تێكی زۆر گرنگه به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی بابه‌ته‌كه زیاد له پێویستی تێ بكه‌وێت ئه‌وه به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به نه‌خۆشی وه‌سواسی لێكی ده‌داته‌وه.
4-ته‌ماشای كاتژمێر مه‌كه:
ئه‌و كاته‌ی له دانیشتنێكدا ته‌ماشای كاتژمێر بكه‌یت ئه‌وه مانای وایه ویستی ئه‌وه‌ت هه‌یه شوێنه‌كه جێبهێڵیت و ئه‌مه‌ش ڕه‌فتارێكی ناپه‌سه‌نده.
PM:12:18:06/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 5596
جار خوێنراوه‌ته‌وه