به‌وێنه... 10 خانمی ناودار ته‌مه‌نیان سه‌روو 50 ساڵه و نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاریان نه‌كردووه
وێستگە ستایل-
زۆرینه‌ی خانمان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نیان كه‌متر له ته‌مه‌نی ڕاسته‌قینه‌یان ده‌ربكه‌وێت نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ریشدا كۆمه‌ڵێك خانم هه‌ن كه ترسیان له پیر بوون نیه و ده‌ڵێن" نا بۆ به‌كارهێنانی بۆتۆكس و چونه ژێر ڕه‌حمه‌تی چه‌قۆوه"
له‌م بابه‌ته‌دا كۆمه‌ڵێك خانمی ناودار ده‌بینیت كه ته‌مه‌نیان 50 ساڵی تێپه‌ڕاندوه به‌ڵام بیر له نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ناكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نیان كه‌متر ده‌ربكه‌وێت.
1- خانمه ئه‌كته‌ری ناودار Isabella Rossellini ئاماده نیه بۆ شاردنه‌وه‌ی چرچیه‌كانی ڕوخساری نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بكات و ڕۆژانه خواردنی سروشتی و كرێمی تایبه‌ت بۆ پێستی ڕوخساری به‌كارده‌هێنێت.
2-Sharon Stone یه‌كێكه له‌و خانمه ئه‌كته‌رانه‌ی هه‌فتانه 4 بۆ 5 ڕۆژ كارده‌كات و له ئێستادا ته‌مه‌نی 60 ساڵه و هیچكات نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری نه‌كردووه.
3-خانمه مۆدێل Brooke Shields بۆتۆكسی بۆ شاردنه‌وه‌ی چرچیه‌كانی ڕوخساری تاقی كردۆته‌وه به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت" نامه‌وێت نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بم به جۆكه‌ر"
4-خانمه ئه‌كته‌ر Salma Hayek سه‌لمه حایك ده‌ڵێت" هیچكات نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ناكه‌م"
5-Jodie Foster له چرچیه‌كانی ڕوخساری ناترسێت و ده‌ڵێت" گۆڕانكاریه‌كانی كۆمه‌ڵگا وایكردوه خانمان شێوه‌ی خۆيان بگۆڕن و نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك نمایشكه‌ره‌كان ده‌ربكه‌ون به‌ڵام من له چرچیه‌كانی ڕوخسارم ناترسم"
6-Andie MacDowell وه‌ك خانمه ئه‌كته‌رێك باس له‌وه ده‌كات ئاگاداری پێستی خۆیه‌تی و سیستمی ژیانی ته‌ندروسته و ئه‌مه‌ش وایكردووه پێویستی به بۆتۆكس و فیله‌ر و نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری نه‌بێت.
7-Emma Thompson ئه‌كته‌ر له‌گه‌ڵ كیت وینسلت و راشیل وایز كۆمه‌ڵه‌ی دژه نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاریان دامه‌زراند و داوا ده‌كات هیچ كه‌س ده‌رزی بۆتۆكس بۆ جوانكاری به‌كارنه‌هێنێت.
8-Sigourney Weaver ده‌ڵێت" من پیریم خۆش ده‌وێت و چرچیه‌كانی سه‌ر ڕوخسار هیچ ترسێنه‌ر نین"
9- Lauren Hutton خانمه مۆدێلی ساڵانی 70 كان بووه ئێستا ته‌مه‌نی 75 ساڵه و شانازی به چرچیه‌كانی ڕوخساریه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت" له ته‌مه‌نی 22 ساڵیه‌وه زه‌یتی گوێزی هندی بۆ ڕوخسارم به‌كارده‌هێنم و من سوپاسی ئه‌م زه‌یته ده‌كه‌م"
10- Halle Berry ئێستا ته‌مه‌نی 52 ساڵه و ڕه‌تی ده‌كاته‌وه هیچ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی جوانكاری ئه‌نجامبدات.
AM:11:02:06/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 9628
جار خوێنراوه‌ته‌وه