‌بۆ‌چی هه‌ندێك كه‌س ناتوانن خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌رببڕن؟

وێستگە ستایل-


ده‌ربڕینی هه‌ست و خۆشه‌ویستی بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت دڵ و ده‌رون ئارام ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س ئه‌م توانایه‌یان نییه‌ كه‌ خۆشه‌ویستی خۆیان ده‌رببڕن، دكتۆر سامان شه‌ریف وه‌ك پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی باس له‌م حاڵه‌ته‌ و هۆكاره‌كه‌ی‌ ده‌كات له‌ڕووی ده‌رونییه‌وه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"بەشێک لە مرۆڤەکان ھەندێ جار لەجیاتی ئەوەی خۆشەویستی و ڕێز بۆ بەرامبەرەکەیان دەربڕن، بەڵام ئەوان ھەر لە خۆوەو بێ مەبەست ھەڵسوکەوتێك دەنوێنن پێچەوانەی ئەوەیە کە دەیانەوێت و بەشێوەیەکی ھەڵەو ناڕێک ڕەفتار دەکەن و ناتوانن ھەست و سۆزی خۆیان بەجوانی بۆ بەرانبەریان دەرببڕن."

ده‌شڵێت" ھۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو کەسانە شەرم و شڵەژانی دەروونیان ھەیە لەو کاتەدا ، بۆیە بەم شێوەیە ڕەفتار دەکەن، بەڵام لەناخەوە کەسانی دڵسۆزو پاکن."


AM:08:40:06/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 4636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل