پێویسته پێش هاوسهرگیری ئهم بڕیارانه بدهیت
وێستگە ستایل-
پێش ئهوهی بچیته ژیانی هاوبهشهوه زۆر گرنگه لێكدانهوهی تهواو بۆ ئهو ژیانه بكهیت كه بڕیار وایه دروستی بكهیت، لهم بابهتهوه كۆمهڵێك ڕێنمووی وهردهگریت كه پێویسته پێش هاوسهرگیری به تهواوهتی بڕیارت لهسهر دابێتن.
1- بە تەواوەتی هەست و سۆزە خرایەكان لە مێشكی خۆت دەربكە و بیر لەوە بكەرەوە تۆ ژیانێكی نوێ دەست پێدەكەیت كە خەم و ناخۆشی تیادا نیە و ئەمە دەبێت بكەیتە یەكەم ئامانج و مەبەستت بۆ ژیانی داهاتووت .
2- لە ناو خێزانێكی گەورەوە دەچیتە ناو خێزانێك كە خۆت دروستی دەكەیت و بنیاتی دەنێیت .
3- ئەوەت بیر بێت هەتا بیركردنەوەی تۆ لای خۆشەویستی پێشوو یان كێشە خێزانیەكانیە بێ چارەسەرەكانی ناو خێزانەكەت بێت هەتا بیركردنەوەكانت ئاڵۆزتر و پەرش و بڵاوتر دەبێت و ئارام نابیت .
4- بۆ ئەوەی ئارام بژیت پێویستە برینەكانی دڵت چارەسەر بكەیت پێش ئەوەی پشتگیری خۆت بۆ دروستكردنی خێزانێكی نوێ دەرببڕیت.
5- كەس لە هەڵەكردن بێ بەش نیە بەڵام گرنگ ئەوەیە هەوڵی ئەوە بدەیت بە باشترین شێوە سوود لە هەڵەكانت وەربگرت و داهاتویەكی جوانی پێ دروست بكەیت.
6- یەك ڕێگەی دیكەش هەیە بۆ چارەسەركردنی برینە كۆنەكان ئەویش ناردنی نامە و پەیامە بۆ هەموو ئەو كەسانەی لە خێزانەكەتدا هەڵەت بەرامبەر كردوون ، چونكە تەنها لەڕێی ئازادكردنی خودی خۆتەوە دەتوانیت خۆشەویستی و بەختەوەری بەدەست بهێنیتەوە .
PM:12:15:05/05/2019
ئهم بابهته 2928
جار خوێنراوهتهوه