10 ڕێنمایی بۆ چێژ وه‌رگرتن له مانگی ڕه‌مه‌زان
وێستگە ستایل-
ڕاگه‌یاندنكاری به‌توانا ئەحمد شوقەیری له‌ڕێی 10 خاڵی سادده‌وه ڕێنمووی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه مانگی ڕه‌مه‌زان به ڕۆژوو ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی سوود له كاته‌كانیان وه‌ربگرن و جگه له‌وه‌ش چێژ له‌م مانگه تایبه‌ته ببین .
1. داوای لێبوردن بكە بەرامبەر هەر كەسێك كەئازارت داوە بەكردار و بەگوفتار.
2.هەوڵبدە زیاتر لەواتای ئایەتەكان تێبگەیت نەك خۆت خەریك بكەیت بەخوێندنی بەبێ تێگەیشتن.
3.بەرۆژوبە بەرامبەر بیروبۆچوون و بیرۆكه خراپ و نەشیاوەكان.
4.دوركەوتنەوە و سنورداركردنی خۆسه‌رقاڵكردن بە تۆرە كۆمەڵایەتیەكانەوە.
5.بەشێوەیەكی رۆژانە چاكە بكە و بەردەوام بە.
6.پابەندبه به ئه‌نجامدانی نوێژه‌كانت لەمزگەوت .
7.لێبوردە بە بەرامبەر ئەوانەی زوڵمیان بەرامبەرت كردوە.
8.بەخشندە بەو بەردەوام بە له كاری خۆبەخشی.
9.خواردنی تەندروستی بخۆ و خۆت بپارێزە لەزۆرخۆری بەتایبەتی شیرینی.
10.ببە بەبەندەیەكی راستەقینە بۆ ناوێك لەناوەكانی خوای گەورە و هەوڵبدە بەباشی لەیەكێك لەناوەكانی خوای گەورە تێبیگەیت و كاری پێ بكەیت
PM:12:08:05/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3608
جار خوێنراوه‌ته‌وه