به‌وێنه.. مارێكی سێ چاو له ئوستورالیا
وێستگە ستایل-
له ڕێگه‌یه‌كی نزیك له شاری هامبتی دو له باكوری ئوستورالیا مارێكی سێ چاو دۆزرایه‌وه و لیژنه‌ی تایبه‌ت به ژیانی زینده‌وه‌ره وشكاوه‌كیه‌كان له‌ڕێی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌ی ئه‌م ماره‌یان بڵاوكرده‌وه.
لیژنه‌ی تایبه‌ت به ئاژه‌ڵان باسیان له‌وه كردوه كه پێده‌چێت ئه‌و بۆشاییه‌ی كه له‌سه‌ری ماره‌كه‌دا هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی گه‌شه‌ی كردبێت و ئه‌مه گۆڕانكاریه‌كی بڵاوه له‌ناو خشۆكه‌كاندا ده‌كرێت ڕوبدات.
ئه‌م ماره درێژیه‌كه‌ی 40 سانتیمه‌تر بووه و دوای 3 هه‌فته له دۆزینه‌وه‌ی مرداربۆته‌وه، شایه‌نی باسه ماوه‌یه‌كی زۆر وێنه‌ی ئه‌م ماره له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له ئوستورالیا بووه جێگه‌ی باس.
AM:09:39:04/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2656
جار خوێنراوه‌ته‌وه