ڤیدیۆ... خانمێك بووه شاجوانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ساڵی 2019
وێستگە ستایل-
تشیزلی كریست خوێندكاری پێشووی زانكۆی كارۆلینای باشوور نازناوی شاجوانی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكای پێ به‌خشرا بۆ ساڵی 2019 .
تشیزلی كریستی 27 ساڵ پارێزه‌ره و له كێبڕكێیه‌ك له‌گه‌ڵ 51 خانم له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه‌ی زۆر باش وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی دایه‌وه كه له لایه‌ن لیژنه‌ی ئاهه‌نگه‌كه لێیكرا له قۆناغی كۆتای كێبڕكێكه‌دا.
هه‌ریه‌ك له ئه‌لیخاندرا ڕۆدریگز له ویلایه‌تی نیو مه‌كسیكۆ پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا و تریانا براون له ویلایه‌تی ئۆكلاهۆما پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ست هێنا.
پێده‌چێت بۆ ئه‌مساڵ كریست به‌ژداری له كێبڕكێی شاجوانی گه‌ردوون بكات وه‌ك شاجوانی ئه‌مه‌ریكا.
AM:08:56:04/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1972
جار خوێنراوه‌ته‌وه