‌دوور كه‌وتنه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك كه‌س له‌ كۆمه‌ڵگه‌ ئه‌مه‌ هۆكاره‌كه‌یه‌تی

وێستگە ستایل-


هه‌ندێك كه‌س ئاره‌زووی تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن و هه‌ندێكی دیكه‌ خۆیانی لێ ده‌پارێزن، دكتۆر سامان شه‌ریف وه‌ك پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی باس له‌ هۆكاره‌كانی دووركه‌وتنه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك كه‌س ده‌كات له‌ كۆمه‌ڵگا.

دكتۆر سامان ده‌ڵێت" خۆ بەدوور گرتن لە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و تێکەڵاو نەبوون مەرج نیە ھەموو کات ھۆکارەکەی بوونی گرفتی دەروونی و تێکچوونی کەسایەتی بێت، وەکو ھەندێ کەس وا گومان دەکەن، بەڵکو لە زۆربەی کاتەکاندا ھۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو کەسە ناتوانێت بەرگەی ئەو درۆ و دوو ڕوویە بگرێت کە ھەندێ کەس پیادەی دەکەن، بۆیە ئەو کەسە دوورکەوتنەوەو دابڕان بە باشتر دەزانێت لەوەی کە تێکەڵاوی ئەو جۆرە کەسانە بێت."


AM:08:31:04/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 2508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل