به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ی گێچه‌ڵی پێكرد و 11 ملیۆن دۆلاری وه‌ك قه‌ربوو وه‌رگرت
وێستگە ستایل-
خانمه فه‌رمانبه‌رێكی ته‌مه‌ن 40 ساڵ دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ره ملیاردێره‌كه‌ی گێچه‌ڵی پێكرا و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته 11 ملیۆن دۆلاری وه‌ك قه‌ربوو وه‌رگرت .
ئالكی دیڤد خاوه‌ن كار و ملیاردێر و هاوبه‌شی كۆمپانیای كوكاكۆلا ی یۆنانیه به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان، و دادگا بڕیاری سزادانی ئه‌م پیاوه‌یدا به بڕی 11 ملیۆن دۆلار دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له كارمه‌نده ئافره‌ته‌كانی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌ركردبوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌تی كردبوه‌وه سێكسی له‌گه‌ڵ بكات دوای چه‌ند جارێك هه‌وڵدانی بۆ گێچه‌ڵكردن پێی.
ده‌یڤد له‌سه‌ر ئه‌م سزادانی به‌م بڕه‌پاره‌یه ده‌ڵێت" بابه‌ته‌كه جێی گاڵته پێكردنه و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك نه‌دات به‌م ئافره‌ته كارمه‌نده و ئه‌مه‌ش ده‌بێته زۆرترین بڕه پاره وه‌ك قه‌ربوو بدرێت به كه‌سێك كه گێچه‌ڵی سێكسی پێكرابێت.
AM:10:09:02/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2752
جار خوێنراوه‌ته‌وه