ئافره‌تی تێگه‌یشتوو ئه‌م جۆره له پیاوان بۆ هاوسه‌رگیری هه‌ڵده‌بژێرن
وێستگە ستایل-
ئه‌و كاته‌ی كه‌سێك به هاوسه‌ری خۆت هه‌ڵده‌بژێریت زۆر گرنگه بیر له ژیانی داهاتوت بكه‌یته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه، له‌م بابه‌ته‌وه دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی باس له‌وه ده‌كات خانمه ژیره‌كان كام تایبه‌تمه‌ندیه‌ی پیاوان پێش هه‌موو شتێك ده‌خه‌ن له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رێك بۆ ژیانیان.
دكتۆر سامان ده‌ڵێت" ئەو ئافرەتەی کە پێش ماڵ و سامان و جوانی پیاو ، زیاتر گرنگی بە لایەنی ژیری و تێگەیشتنی پیاوەکە بدات ئه‌وه نیشانەی ئەوەیە کە ئەو ئافرەتە تێگەیشتوەو لە ڕووی فکریەوە ھۆشیارترە لەچاو ئەوانەی کە بە پێچەوانەوەن."
ده‌شڵێت" چەندین باس و لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتی و دەروونی ئەوەیان دەرخستووە کە چەندی تێگەیشتنی ئافرەت زیاتر بێت ئەوەندەش سەرسام بونی بەو جۆرە پیاوە زیاتر دەبێت کە خاوەنی عەقڵیەتێکی کراوەو بەرزە لەچاو ئەو پیاوەی کە خاوەن ماڵ و سامان و جوانیە و خاوه‌نی عه‌قڵه‌تیه‌كی كراوه و به‌رز نییه."
AM:09:05:02/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 6272
جار خوێنراوه‌ته‌وه