پێش هاوسه‌رگیری ئه‌م پرسیارانه له‌و كه‌سه بكه كه ده‌ته‌وێت ژیانی له‌گه‌ڵ پێكبهێنیت
وێستگە ستایل-
كاتێك ژیانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كه‌سێك پێك ده‌هێنیت بڕیاری ئه‌وه ده‌ده‌یت ته‌مه‌ن و كاتی خۆت له‌گه‌ڵ كه‌سێك به‌ش بكه‌یت، به‌ڵام باشتر وایه پێش هاوسه‌رگیری ئه‌م پرسیارانه له‌و كه‌سه بكه‌یت كه نیازت هه‌یه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكه‌یت.
1-یەكەم شت كە پێویستە پرسیاری لەبارەوە بكەیت تەمەنی ئەو كەسەیە كە دەتەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ بكەیت ، لێرەوە دەتوانیت ئاستی بیركردنەوەی كەسی بەرامبەرت بزانیت .
2-پێویستە بیرۆكەی ئەو بزانیت لەبارەی خێزان و دروستكردنی خێزانەوە لێرەوە دەتوانیت ئەوە بزانیت تا چ ئاستێك ئەو كەسە قورسی ژیانت لەگەڵ هەڵدەگرێت و لەگەڵیدا بەختەوەر دەبیت .
3-ژیانی هاوسەرگیری بێ دروستكردنی منداڵ مانا ڕاستەقینەكەی تەواو نابێت ، پێویستە پرسیاری لێ بكەیت لەبارەی ڕای ئەو لەسەر ئارەزووی لەخستنەوەی منداڵ و لێرەوە دەتوانیت بیركردنەوەی ئەو سەبارەت بە گەورەكردن و منداڵ هێنانە دونیاوە بزانیت .
4-خانم هیچ كات ئەوەت بیر نەچێت كە ڕای دەزگیرانەكەت بزانیت لەسەر بیركردنەوەی لەبارەی ئافرەتەوە ، ئاخۆ ئەو دەیەوێت هاوسەرەكەی چۆن بێت و چی بكات لە داهاتودا بۆ ئەوە بزانیت كە تا چ ئاستێك یارمەتی ئەوەت دەدات كاربكەیت یان ژیانكردنت لەگەڵ ئەو چۆن دەبێت .
5-خانم ئەگەر ئارەزووی كاركردن دەكەیت ئەوە پێویستە ئەو پرسیارە ئاراستەی دەزگیرانەكەت بكەیت تا چ ڕاددەیەك لەگەڵ ئەوەدایە تۆ كاربكەیت .
6-ئافرەت هەموو كات ئارەزوو دەكات ماڵ و شوێنی تایبەتی خۆی هەبێت لەگەڵ هاوسەرەكەی بۆ ئەوەی ئازادی خۆی وەربگرێت لە ژیانی هاوبەشیدا ، بۆ ئەوەی لە داهتودا توشی كێشە نەبیت باشتر وایە ئەوە لە دەزگیرانەكەت بپرسیت كە ئارەزوو دەكات لە داهاتودا خاوەنی ماڵی خۆتان بن یان لەگەڵ كەسوكاری ئەودا بژیت .
PM:12:24:30/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 4232
جار خوێنراوه‌ته‌وه