چی به‌سه‌ر مرۆڤدا دێت كاتێك زۆر بیر له كه‌سێك یان بابه‌تێك ده‌كاته‌وه؟
وێستگە ستایل-
كه‌س نییه له ئێمه له قۆناغێكی ژیانیدا بابه‌تێك به ته‌واوه‌تی بیركردنه‌وه و هۆشی داگیر نه‌كردبێت و جۆرێك بیركردنه‌وه‌ی شێوابێت كه نه‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له خه‌یاڵی خۆی ده‌ری بكات.
له زانستی ده‌رون ناسیدا هاتووه ئه‌و كاته‌ی بابه‌تێك زۆر بیر و مێشكی مرۆڤ داگیری بكات مانای وایه گرنگه بۆیه به‌و جۆره مێشكی دایگر كردوه و بۆ بیر چوونه‌وه‌ی پێویسته ته‌واوی هه‌سته‌كانت به‌رامبه‌ر كه‌سه‌كه یان بابه‌ته‌كه نه‌مێنێت و وون ببێت.
به‌شێك له پسپۆڕانی ده‌رونی پێیان وایه نزیكی نێوان دوو كه‌س و بینینی ڕۆژانه و به‌رده‌وام واده‌كات عه‌قڵ و چاو له‌سه‌ر بنینی به‌رده‌وامی كه‌سه‌كه ڕابێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌ره‌تای به‌دڵ بوون و خووگرتن به كه‌سه‌كه‌وه.
ده‌ره‌نجامی زۆر بیركردنه‌وه له كه‌سێك یان له بابه‌تێك چی ده‌بێت؟
زۆر بیركردنه‌وه له بابه‌تێك واده‌كات تیای بژیت ته‌نانه‌ت زۆر كات ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بیر له كه‌سێك بكه‌یته‌وه ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ده‌یبینیت و ڕه‌نگه چه‌ند جارێك ئه‌م بابه‌ته دوباره ببێته‌وه و یان ئه‌و كاته‌ی بیری كه‌سێك ده‌كه‌یت ئه‌وه به‌رامبه‌ره‌كه‌ت نامه‌یه‌كت بۆ بنێرێت، زانستی ده‌رون ناسی بینین و ناسینی كه‌سه‌كان ده‌خاته چوارچێوه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی مرۆڤ بیری لێ ده‌كاته‌وه به به‌رده‌وامی، به مانایه‌كی دیكه بیر كردنه‌وه‌ی باش ڕێڕه‌وی خۆی هه‌یه و بیركردنه‌وه‌ی خراپیش به هه‌مان شێوه.
PM:12:13:30/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 6356
جار خوێنراوه‌ته‌وه