تایبه‌تمه‌ندی كه‌سانی داهێنه‌ر
وێستگە ستایل-
زۆرێك له كه‌سه داهێنه‌ر و بلیمه‌ته‌كان له جیهاندا كه داهێنانه‌كانیان سوودی هه‌بووه له‌و كه‌سانه بوون كه له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا جۆرێك له لاساری و سه‌ر كێشیان تیادا بووه، دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی له ڕووی زانستی ده‌رونیه‌وه ڕاست و دروستی ئه‌م بابه‌ته ڕوون ده‌كاته‌وه.
دكتۆر سامان ده‌ڵێت" زۆربەی ئەوانەی کە داھێنەرو بەتوانا بوون لەڕووی عەقڵیەوە، لە منداڵی‌دا جۆرێک لە لاساری و سەرکێشیان تێدا بووە، وە کە گەورەش دەبن بەرانبەر بەو ڕێسا‌و یاسایانەی کە لە کۆمەڵگادا باون گوێڕایەڵی ناکەن و خۆیان دوونیابینی و تێڕوانینی جیاوازیان ھەیە بۆ ئەو شتانەی کە خەڵکی تر لەسەریان ھاوڕاو کۆکن."
ده‌شڵێت" ھەربۆیە ئەو جۆرە کەسانە عادەتەن لە ژیاندا ڕووبەڕووی سەختی و کێشەی زۆر دەبنەوە بەڵام بەلێھاتووی و زیرەکی خۆیان لێی دەرباز دەبن و لە کۆتاییدا سەردەکەون."
AM:08:52:30/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2696
جار خوێنراوه‌ته‌وه