له باشووری ئه‌فه‌ریقا 54 شێر له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا كوژران
وێستگە ستایل-
بۆنی ناخۆش و كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له مێش و مه‌گه‌ز له‌ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو وایكردوه "رینیت مایر "لاشه‌ی ئه‌م ئاژه‌ڵه كوژراوانه بدۆزێته‌وه.
بلاگا گه‌وره سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵه‌ی ڕێگری كردنه له توندوتیژی ئاژه‌ڵان له‌سه‌ر كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌م شێرانه له‌ناو قه‌فه‌زێكدا په‌یامێكی تایبه‌تی پێ گه‌یشتووه كه‌له ناوچه‌ی فری ستیت له باشووری ئه‌فه‌ریقا 54 شێر به فیشه‌ك كوژراون.
به‌ڵام له‌ناو ئه‌م كێڵگه‌یه دیمه‌نێكی ناشرین و قێزه‌ون هه‌بووه و 8 كرێكار به‌سه‌ر لاشه‌ی شێره‌كانه‌وه بوون بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ریان ببڕن و له‌ناو خوێنی خۆیاندا دانراون، له‌ناو هه‌مان كێڵگه‌دا ئێسكی چه‌ندین شێری دیكه له‌ناو كیسی پلاستیكی ڕه‌شدا شاردراوه‌ته‌وه.
له‌ناو وێنه‌كاندا دیمه‌نی خوێناوی شێره‌كان هه‌بووه كه پێكهاتوون له 54 شێر و له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا فیشه‌كیان پێوه‌نراوه.
مایر ده‌ڵێت" بابه‌ته‌كه زۆر سه‌رنجڕاكێش بووه و توانای ئه‌وه‌مان نه‌بووه باوه‌ڕی پێ بكه‌ین و بۆنی ناخۆشی لاشه‌ی شێره‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له مێش و مه‌گه‌ز له‌سه‌ریان وایكرد بابه‌ته‌كه ئاشكرا ببێت، و شێر ئاژه‌ڵێكی به‌هێز و شاهانه‌یه و هه‌ندێك كه‌س له‌پێناو ده‌ستكه‌وتنی بڕێك پاره ئه‌م كاره ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌ڕاستیدا بابه‌ته‌كه زۆر شه‌رمه‌زاركه‌رانه‌یه"
PM:12:00:29/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2764
جار خوێنراوه‌ته‌وه