‌ڤیدیۆ... وه‌نه‌وشه‌ له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی‌ گۆرانی ده‌ڵێته‌وه‌

وێستگە ستایل-


خانمه‌ هونه‌رمه‌ند به‌یان عوسمان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام ڤیدیۆیه‌كی خۆی و منداڵه‌كانی بڵاوكردۆته‌وه‌ و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت به‌ یه‌كه‌وه‌ گۆرانیه‌ك به‌ زمانی فارسی ده‌ڵێنه‌وه‌.

به‌یان له‌یه‌ر ڤیدیۆكه‌ نوسیویه‌تی" هه‌نی گیان زۆر به‌ هه‌سته‌وه‌ گۆرانیه‌كه‌ ده‌ڵێته‌وه‌" ئه‌م خانمه‌ دوای ده‌ركه‌وتنی له‌ درامای گه‌رده‌لول به‌وه‌نه‌وشه‌ ناوبانگی ده‌ركرد و له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.

وه‌نه‌وشه‌ له‌ ئێستادا له‌ كاری هونه‌ری دووره‌ و زۆرێك له‌ هه‌واداره‌كانی له‌ڕێی ئه‌كاونته‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان داوای ئه‌وه‌ی‌ لێ ده‌كه‌ن بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كاری هونه‌ری چوونكه‌ خانمێكی لێهاتوو و سه‌ركه‌وتووه‌.


AM:11:02:27/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 16520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل