‌ئه‌لیسا له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌یه‌كی وروژێنه‌ر ڕه‌خنه‌ی‌ لێگیرا

وێستگە ستایل-

خانمه‌ گۆرانیبێژی لوبنانی ئه‌لیسا وێنه‌ی‌ دیمه‌نێكی نوێترین كلیپی بڵاوكردۆته‌وه‌ و تیایدا له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌ ئه‌كته‌ره‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌ كلیپه‌كه‌یدا ڕۆڵی بینیوه‌.

دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ی له‌ ئینستگرام له‌لایه‌ن زۆرێك له‌ فانه‌كانیه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ی لێگیراوه‌ كه‌ ئه‌و خه‌ڵكی وڵاتێكی عه‌ره‌بییه‌ وناكرێت وێنه‌ی‌ له‌م شێوه‌یه‌ بڵاوبكاته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ نه‌ریتی ئه‌وان ناگونجێت.

ئه‌لیسا له‌دایكبووی ساڵی 1972 ه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ خانمه‌ ناوداره‌كانی ناو هونه‌ری گۆرانی عه‌ره‌بی و هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه‌ و ناو به‌ناو وێنه‌یه‌كی كلیپه‌كه‌ی‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ و هه‌واداره‌كانی چاوه‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ نوێترین به‌رهه‌م كردووه‌.


PM:12:22:24/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 11072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌