‌ڤیدیۆ: شیرین مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنێت؟

وێستگە ستایل-

به‌ڕێوبه‌ری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان له‌ میسر هونه‌رمه‌ند "هانی شاكر" به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ ڕه‌ت كرده‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت خانمه‌ گۆرانیبێژ شیرین پشكنینی به‌كارهێنانی مادده‌ی‌ هۆشبه‌ری كردبێت.

هونه‌رمه‌ند هانی شاكر له‌ لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فیزۆن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ وتی" ئه‌وه‌ی‌ ده‌وترێت قسه‌ی‌ بێمانایه‌ و نازانم كێ ئه‌م جۆره‌ هه‌واڵانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌"

له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردودا شرین ڕوبه‌ڕوی لێپێچنه‌وه‌ بویه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ ئاهه‌نگێك له‌ به‌حره‌ین وتی" لێره‌ به‌ ئازادی قسه‌ ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌ میسر  ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ زیندانم بكه‌ن" له‌سه‌ر ئه‌م قسانه‌ی‌ سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان له‌ میسر شیرینی له‌ گۆرانی وتن ڕاگرت بۆ ئه‌وه‌ی‌ لێ پێچینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكرێت.


AM:09:36:21/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 6108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل