ئه‌ستێره‌یه‌كی هونه‌ری میسری كۆچی دوایكرد
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری "مه‌حمود الجندی" له ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا و له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌شی ئۆكتۆبه‌ر له میسر دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆچی دوایكرد.
به‌ڕێوبه‌ری سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان "ئه‌شره‌ف زه‌كی" له‌ڕێی پۆستێك كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كردویه‌تی پرسه و سه‌رخۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌م هونه‌رمه‌نده كردوه" و زۆرێك له هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ش خه‌مباری خۆیان بۆ كۆچی دوای ئه‌م هونه‌رمه‌نده ناوداره ده‌ربڕیوه.
الجندی له 24 ی فه‌برایری ساڵی 1954 له پارێزگای "البحیره" له باكوری میسر له‌داكیبووه و سه‌ره‌تای كاری هونه‌ری له ساڵانی 70 كانه‌وه ده‌ست پێكردوه و له چه‌ندین درامای ته‌له‌فیزۆنی و به‌رهه‌می سینه‌مایدا كاری كردوه و ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه، به كۆچی دوایی ئه‌م هونه‌رمه‌نده میسر ئه‌ستێره‌یه‌كی هونه‌ری له‌ده‌ستدا.
AM:09:24:11/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3412
جار خوێنراوه‌ته‌وه