چه‌وری وورگ به گیراوه سروشتیه‌كان ده‌توێته‌وه؟
وێستگە ستایل-
ڕۆژانه له ڕێی میدیا و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تی و سایته ئه‌لکترۆنیه‌کان به به‌رده‌وامی زانیاری و هه‌واڵ بڵاو ده‌کرێته‌وه ده‌رباره‌ی گیراوه و شله‌مه‌نی جیاواز که گوایه له ماوه‌یه‌کی کورت به خێرای چه‌وری له‌ش ده‌سوتێنێت و چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌وی ده‌کات بۆ نموونه تیکه‌ڵه‌ی ئاو ولیمۆ یان زه‌نجه‌بیل و لێمۆ و بیبه‌ری توند یان قاوه‌ی کوتراو یان سیر ، هتد، به‌ڵام ئایا ئه‌مه تا چه‌ند ڕاسته؟ دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی باس له ڕاستی و دروستی ئه‌م بابه‌ته ده‌كات.
1- به داخه‌وه ئه‌م زانیاریه‌نه دوورن له ڕاستی یه‌وه و هیچ به‌ڵگه‌ی زانستی نیه و زیاتر له ( % ۹۹ ) ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م گیراووانه‌یان به‌کار هێناوه هیچ سوودێکی وایان لێ بینه‌وه .
2- هیچ گیراوه‌یه‌کی سروشتی نیه که بتوانێت که کێش دابه‌زێنێت به خێرایی بێ ڕێجیم و وه‌رزش و چاره‌سه‌ری هۆکاری قه‌ڵه‌و بوونه‌که ئه‌گه‌ر هه‌بێت وه‌ک تێک چوونی هۆرمۆنه‌کان.
3- دابه‌زاندی کێش پرۆسه‌یه‌کی ئاڵۆزه به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا په‌یوه‌سته به هاوکێشه‌ی که‌م کردنه‌وه‌ی بڕی خۆراک و زیاتر به‌کارهێنانی وزه‌ی له‌ش له ڕێگه‌ی وه‌رزشه‌وه.
4- ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاو ده‌کرێنه‌وه پشت ده‌به‌ستن به به‌کارهێنانی کۆمه‌ڵێک میوه و گژوگیای سروشتی که له ڕووی زانستی یه‌وه که‌مێک یارمه‌تی زیاتر سووتانی وزه ده‌ده‌ن له ناو له‌ش ئه‌گه‌ر ڕۆژانه به‌رده‌وام بخورێن به‌ڵام ئه‌وه‌نده کاریگه‌ر نین به ته‌نها کێش دابه‌زێنن.
5- ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌کی زۆر که‌میش له سه‌رتادا چه‌ند کیلۆیه‌کی که‌م پێ دابه‌زیبن هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاو خواردنه‌وه‌ی زۆر له ئه‌نجامی ده‌م وشک بوون و دوورکه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه گازی و شه‌ربه‌ت و شیرینی .
6- خاڵێکی گرنگتر ئه‌وه‌یه که ئه‌م گیراوانه هیچ کاتێک ڕێگری ناکه‌ن له دووباره کێش زیاد بوونه‌وه .
7- تۆ ئازادیت باوه‌ڕ به‌و هه‌واڵانه بکه‌یت و تاقیان بکه‌یته‌وه ( هه‌رچه‌نده ساخته‌ن ) ،به‌ڵام لانی که‌م بڵاوی مه‌که‌ره‌وه تا دڵنیا نه‌بێت له ڕاستیه‌که‌ی چونکه په‌یوه‌سته به ته‌ندروستی که‌سانی تر ، هه‌ڵ مه‌خه‌ڵتێ به ده‌سته‌واژه‌ی ( خێرت ده‌گات بڵاوی بکه‌ره‌وه ) ئه‌وه ده‌چێته خانه‌ی بازرگانی کردن به ئاین و به‌ها پێرۆزه کانی.
PM:12:26:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 6776
جار خوێنراوه‌ته‌وه