"ده‌ستدرێژیان كرده سه‌رم چونكه هاوڕه‌گه‌ز بازم"
وێستگە ستایل-
قسه‌كردنی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چه‌ندین كاتژمێری خایاند، سالی هاوڕه‌گه‌ز بازه و چیرۆكی خۆی ده‌گێڕێته‌وه ئه‌و كاته‌ی ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه كه ڕه‌گه‌زی خۆیان گۆڕیوه.
ساڵی ده‌ڵێت" زۆر شت هه‌یه كه نامه‌وێت باسی بكه‌م به‌ڵام ئازاره‌كه‌یم بیر ده‌كه‌وێته‌وه" و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش سووره كه هاوڕه‌گه‌زبازی وایكردوه كه ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ری.
توێژه‌ره‌وه‌كان له‌وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ئاره‌زووی سێكس ده‌كه‌ن ته‌نها له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر به به‌راورد به‌و ئافره‌تانه‌ی ئاره‌زووی سێكس ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی خۆیان كه‌متر ڕوبه‌ڕوی ده‌ستدرێژی سێكس و گێچه‌ڵ ده‌بنه‌وه.
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ڕێی ڕاپۆرتێكی تایبه‌ته‌وه ئاشكرایان كردوه كه ئافره‌ته هاوڕه‌گه‌ز باز و هاوڕه‌گه‌ز خوازه‌كان له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كاندا زیاتر ڕوبه‌ڕوی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌بنه‌وه، له وڵاتی به‌ریتانیا %0.7 كه‌س به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هاوڕه‌گه‌ز بازی خۆیان ئاشكرا كردووه.
سالی ده‌ڵێت" بڕێكی زۆر له خواردنه‌وه‌یان بۆ دانام له دانیشتنێكدا و پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌رم و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵی دانیشتوون پرسیاری ئه‌وه‌یان لێكردوه تا چه‌ند ئاره‌زووی ڕه‌گه‌ز بازی ده‌كات و وه‌ڵامیش ئه‌میش به‌ڵێ بووه چونكه یه‌كێك بووه له چالاكوانه‌كانی پارێزگاری كردن له‌و كه‌سانه‌ی هاوڕه‌گه‌ز بازن و هه‌ر له‌و كاته‌دا پارچه‌یه‌ك ده‌كێشن به‌سه‌ریدا و دنیا له‌به‌ر چاوی سپی ده‌كه‌ن و له هۆش خۆی ده‌چێت و پاشان سێكسی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن دوو ئافره‌ت و پیاوێكه‌وه"
PM:12:09:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 23916
جار خوێنراوه‌ته‌وه