خواردنی مۆزێك كه خاڵی ڕه‌شی له‌سه‌ر دروست بوبێت چی له جه‌سته ده‌كات؟
وێستگە ستایل-
هه‌ندێك كه‌س ئه‌و كاته‌ی خاڵی ڕه‌ش له‌سه‌ر مۆز دروست ببێت فڕێی ده‌دات و وا ده‌زانن كه ئه‌مه مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت میوه‌كه خراپ بووه و بۆ خواردن ناشێت به‌ڵام له ڕاستیدا مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ته‌واو پێگه‌یشتووه و ئاماده‌یه بۆ خواردن.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له زانكۆی "كۆرنیل" له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه به‌های خۆراكی میوه‌ی مۆز هیچ كه‌م ناكات ئه‌و كاته‌ی خاڵی ڕه‌نگ ڕه‌ش له‌سه‌ر توێكڵه‌كه‌ی دروست ده‌بێت.
مۆز ده‌ووڵه‌مه‌نده به مه‌نگه‌نیز و ڕیشاڵ و مس و ڤیتامین C, B6 و بیۆتین كه مرۆڤ له مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شه‌كره پارێزراو ده‌كات و چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌كات و ڕێگری له به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ده‌كات.
گۆڕانی كاربۆهیدراته چڕه‌كان له‌ناو مۆزدا بۆ شه‌كره سادده‌كان به‌ڵام پێكهاته‌ی ڤیتامین و كانزا و ترشی فۆلیك و كالۆری وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
مۆزی پێگه‌یشتوو ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسیۆم و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و جه‌ڵته‌ی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه، ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌م میوه‌یه به كانزای ئاسن واده‌كات باشترین چاره‌سه‌ری كه‌مخوێنی بێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی قه‌بزی و هه‌رسیان هه‌یه ده‌توانن به خواردنی یه‌ك مۆز چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
ئه‌و كاته‌ی دوو مۆز ده‌خۆیت ئه‌وه جه‌سته‌ت بڕی 90 خوله‌ك ڕاهێنانی وه‌رزشی ووزه‌ی پێیه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری سووڕی مانگانه باشتر وایه خانمان مۆزێك بخۆن له‌و كاته‌دا.
AM:10:05:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 9360
جار خوێنراوه‌ته‌وه