وێنه و ڤیدیۆ: دوورگه‌ی ماره‌كان شوێنێكی مه‌ترسیدار
وێستگە ستایل-
دوورگه‌ی ماره‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جوانییه‌كی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه به‌ڵام یه‌كێكه له شوێنه زۆر مه‌ترسیداره‌كان له جیهاندا و زیاتر له 4 هه‌زار ماری تیادایه كه له جۆری ژه‌هراوی و مه‌ترسیدارن.
ئه‌م دوورگه‌یه له دووری 33 كیلۆمه‌تره له كه‌ناراوه‌كانی به‌رازیل له نزیك سان پاولۆ و چون بۆ ئه‌م جێگه‌یه قه‌ده‌غه‌كراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر مه‌ترسیداره و جۆرێك له ماسی ئاڵتونی تیادایه كه ته‌نها به ده‌ست لێدان مرۆڤ ژه‌هراوی ده‌كات و ته‌نها له‌و كاتانه‌ی كه كه‌سێك به هۆكارێكی ڕیكلام یان توێژینه‌وه بیه‌وێت بچێته ئه‌م جێگه‌یه و به‌سه‌رپه‌رشتی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ڕێگه‌ی پێ ده‌درێت.
له هه‌ر یه‌ك مه‌تر چوار گۆشه 3 بۆ 5 ماری ئاڵتونی مه‌ترسداری تیادایه و توێژینه‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن 11 هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێسته و دوای ئه‌و ڕووداوه سروشتیه‌ی ڕویداوه ئاستی ئاوی ده‌ریا به‌رز بۆته‌وه له‌و ناوچه‌یه و ئه‌م دوورگه‌یه دروست بووه و بۆته جێگه‌ی گه‌شه‌ی مه‌ترسیدارترین جۆره‌كانی مار.
ئه‌و مارانه‌ی له‌م دوورگه‌یه‌دان ژه‌هراوی تر و مه‌ترسیدارترن له‌چاو ئه‌و جۆره‌مارانه‌ی له جێگاكانی دیكه بونیان هه‌یه و ئه‌مه‌ش وایكردوه كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان ژه‌هری ئه‌م مارانه بۆ دروستكردنی به‌رهه‌می پزیشكی به‌ركاربهێنن و نرخی یه‌ك مار كه به‌شێوه‌یه‌كی قاچاخ له‌م جێگه‌یه ببرێت ده‌گاته 30 هه‌زار دۆلار.
AM:09:33:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 6512
جار خوێنراوه‌ته‌وه