ئه‌م كه‌سانه پێویستیان به سۆزێكی زۆر و باوه‌شێكی گه‌رم هه‌یه
وێستگە ستایل-
ئه‌وكاته‌ی مرۆڤ له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه ئارام نه‌بێت و خۆشه‌ویستی پێ نه‌به‌خشرێت له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌كه‌یه‌وه ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه ته‌واوی كه‌موكوڕیه‌كان له‌سه‌ر ڕه‌فتار و كه‌سایه‌تی ئه‌و ده‌رده‌كه‌وێت، دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی له‌م بابه‌ته‌دا باس له كاریگه‌ری كه‌می سۆز و خۆشه‌ویستی ده‌كات كه چی له مرۆڤ ده‌كات.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" زۆربەی ھەرەزۆری ئەو كه‌سانه‌ی کە بەخێرایی ھەڵدەچن و لەسەر سادەترین شت توڕە دەبن ئەوانەن کە بەدەست نەبوونی سۆز‌و خۆشەویستیەوە دەناڵێنن لە لایەن کەسە نزیکەکانیانەوە، ئەوانە پێویستی زۆریان بە سۆزێکی زۆر‌و باوەشێکی گەرم ھەیە.
كەمی پێدانی خۆشەویستی و نەکردنەوەی باوەشی سۆز بۆ مرۆڤ، دەبێتە ھۆی ئەوەی کە ئەو کەسە زوو ھەڵبچێت ولەسەر کەمترین و سادەترین شت پەلاماری دەوروبەری بدات.
AM:08:31:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3992
جار خوێنراوه‌ته‌وه