‌ڤیدیۆ: نه‌وید سه‌رچۆپی بڵاوكرده‌وه‌

وێستگە ستایل-

كوڕه‌ گۆرانیبێژی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات نه‌وید زه‌ردی له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام  نوێترین كاری خۆی بڵاوكرده‌وه‌ به‌ناوی" سه‌رچۆپی" و به‌ بۆمبی نه‌ورۆز باسی ده‌كات.

نه‌وید له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌ تازه‌كه‌ی‌ نوسیویه‌تی" بۆمبی نێرگزاوی ساڵ(کلیپی سەرچۆپی) و نه‌وید ماوه‌یه‌كه‌ بێده‌نگه‌ و كاری نوێی نیه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین به‌رهه‌می به‌ جلوبه‌رگی كوردیه‌وه‌ كه‌ بۆ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ پێشكه‌شی ده‌كات. 

ئاواز و هۆنراوه‌ی‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ فۆلكلۆره‌ و میلۆدی ئیسماعیل میسقه‌تی كاری بۆ كردووه‌ و به‌رهه‌مێكی شاده‌ و ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ ببێته‌ بڵاوترین گۆرانی بۆ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ و تیایدا چه‌ند گۆرانیه‌كی فۆلكۆری له‌م به‌رهه‌مه‌یدا كۆكردۆته‌وه‌.



AM:10:50:19/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 2984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌