‌ڤیدیۆ: كوڕه‌ كوردێك میوزیكێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات

وێستگە ستایل-

ده‌روون عوسمان یه‌كێكه‌ له‌ گه‌نجه‌ به‌هره‌مه‌نده‌كان و ژه‌نیاری ئامێری گیتاره‌، پارچه‌یه‌كی نوێی میوزیكی به‌ناوی شۆدۆ دا به‌یانا ی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌روون له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ وێستگه‌ ستایل وتی" موزیكدانه‌ری به‌ناوبانگی به‌رازیلی (دیلێرماندۆ  رێیس)ه‌،ئه‌م پارچه‌ موزیكه‌ی داناوه‌ به‌ ناوی(شۆدۆ دا به‌یانا)،دیلێرماندۆ زیاتر  به‌ شێوازی (لاتین_كلاسیك)كار ی كردوه‌،ئه‌م موزیكه‌ به‌ زۆر شێواز لێدراوه‌ته‌و له‌ جیهاندا"

وتیشی كاری وێنه‌گرتنی ئیشه‌كه‌م  له‌ لایه‌ن حه‌مه‌ ئازاده‌و كراوه‌ ،پێمان باش بوو له‌ كافێیه‌كدا كاری وێنه‌گرتنه‌كه‌ی بۆ بكه‌ین به‌ فیلته‌ری ره‌شوسپی،زۆربه‌ی كاته‌كان كه‌ ژه‌نیار ئامێرێك ده‌ژه‌نێت كه‌سێك له‌ به‌رامبه‌رمان دا دانیشێت و گوێ ده‌گرێت هه‌ندێ كات لای من چێژی له‌ كۆنسێرتێك زیاتره‌."


AM:10:50:06/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌