‌سێکسی تەندروست چەند خولەک دەخایێنێت؟

وێستگە ستایل-


زانینی ماوەی ئاسایی بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندی سێکسی یەکێکە لەو پرسیارانەی دکتۆرەکانی تەندروستی زاوزێ زۆر ئاڕاستەیان دەکرێت، ریسێرچێک لەم بارەیەوە بەرچاوڕوونییەکی باش دەداتە خوێنەر.

پێگەی (The Conversation)ی سەربەخۆ، لە بڵاوکراوەیەکیاندا ئەنجامی زۆرێک لەو لێکۆڵینەوانەیان پەیوەست بە ماوەی سێکس خستە بەردەست خوێنەر و لەڕێیانەوە وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری بەربڵاویان دایەوە.

یەکێک لەوانە، بەهۆی وردی و بەرفراوانی پڕۆسەی بەڕێوەچوونەکەیەوە، کە پشتی بە داتای زیاد لە ٥٠٠ هاوسەری خۆبەخش بەست، وەک سەرچاوەی سەرەکی ئەم بڵاوکراویە بەکارهات.

لە داتاکانی ئەم لێکۆڵینەوەیەدا، درێژخایەنترین ماوەی سێکس بریتی بوو لە ٤٤ خولەک و خێراتین ماوە تەنها ٣٣ چرکە بوو، شایەنی باسیشە گشت ئەو کەسانەی داتایان لێ وەرگیراوە هیچ کێشەیەکی تەندروستی سێکسییان نەبووە.

تێکڕای ماوەی سێکسی گشت ئەو ٥٠٠ داتایان لێ وەرگیرابوو دەکاتە نزیکەی ٥ خولەک و نیو، بەڵام ئەمە تەنها تێکڕایە و گوزارشت لە تەندروستی ناکات.

بە گوێرەی ئەم توێژینەوانە، بەکارهێنانی کۆندۆم هیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆی نییە لەسەر ماوەکەوە و دەربارەی تەمەن، بە پێچەوانەی بۆچوونە بەربڵاوکان، لەگەڵ بەساڵاچووندا ماوەی سێکس کەم دەبێتەوە.

زۆرێک لە پسپۆڕان پێیان وایە دیاریکردنی ماوەیەک وەک "ماوەی تەندروست" کارێکی زانستی نییە و دەکرێت سێکسی تەندروست زۆر کورتخایەن یاخود زۆر درێژخایەنتر بێت، لەو ژمارەیەی لە لێکۆڵینەوەکەی ناوبراودا وەک ماوەی تێکڕا دیاریکرا.


PM:07:19:08/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 113640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌