بەکارهێنانی کەل و پەلی تەختە بۆ ئاماده‌كردنی خواردن ته‌ندروسته؟
وێستگە ستایل-
هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه به‌كارهێنانی كه‌وچكی له ته‌خته دروستكراو زۆر باشتره له ڕووی ته‌ندروستیه‌وه له‌چاو كه‌وچكی له كانزا یان پلاستیك دروستكراو.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك ده‌ڵێت "سروشتی تەختە بە شێوازێکە بە ئاسانی بەر داخوران دەکەوێت و کوون و کەلەبەری تیا دروست دەبێت و توانای هەڵمژینی ئاوی هەیە، لە کاتێکدا مرۆڤ قاپی تەختە بۆ خواردن و خواردنەوە بەکار دەهێنیت و پاککردنەوەی بە ئاو و پاککەرەوەکانی وەک زاهی بەردەوام شێ‌دار دەبێت و هەندێكجار پاککەرەوەکان لە خۆ دەگرێت هەڵدەمژێت.
کوون و کەلەبەرەکانش پاشماوەی خۆراک دەگرێتە خۆی، هەموو ئەمانە هۆکارە بۆ گەشەی زیندەوەرۆچکەکان وەک بەکتریا و کەڕووەکان ئەمەش هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی، شێ و پلەی گەرمی گونجاو و پاشماوەی خۆراک ژینگەیەکی گونجاو دروست دەکات بۆ گەشەی زیندەوەرۆچکەکان دەبێتە هۆی دروست بوونی کەڕوو.
واتە بەکارنەهێنانی باشترە بە تایبەت لە ڕێستۆرانتەکان لە جیاتی ئەوە کەل وپەل و قاپی شووشەو ستیل بەکاربهێنرێت.
س: ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
AM:09:44:12/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2267
جار خوێنراوه‌ته‌وه