گرێی چەوری چییه؟
وێستگە ستایل-
گرێی چەوری Lipoma بریتییە لە كۆبوونەوەی چەوری بە شێوەی تۆپەڵی توند لەژێر پێست یان لەناو شانەكانی ماسوولكەدا و له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر زانا محه‌مه‌د عه‌باس پزیشكی پسپۆڕی نةخؤشيةكاني پێست وورده‌كاری ئه‌م حاڵه‌ته باس ده‌كات له‌م بابه‌ته‌وه.
بەگشتی گرێی چەوری ژێر پێست پاكە و بێ ئازارە، بەرە بەرە گەشەدەكات تا دەگاتە قەبارەیەكی دیاریكراو ئینجا دەوەستێت، گرێی چەوری نەرمە، تیرەكەی دەگاتە 1- 3 سانتیمەتر، بەگشتی مەترسی نییە، چونكە ئەگەری گۆڕانی بۆ شێرپەنجە لێناكرێت.
لەوانەیە كە زیاتر لە یەك گرێ لە لەشدا بەدی بكرێت، بۆ نموونە لە مل، شان، قۆڵ، پشت، دیواری سك، ران. هۆكاری گرێی چەوری بە تەواوی نەزانراوە، بەڵام زیاتر بە خێزان دەبینرێت واتە مەیلێكی زگماكی هەیە، هەندێك جاریش پاش برینداربوونی شوێنێك پەیدا دەبێت.
بۆ چارەسەرکردنی گرێی چەوری پێویستە پزیشکی پێست بڕیار بدات لەسەر شێوازی چارەسەرەکەی کە چەند جۆرێکی جیاواز چارەسەر بەردەستە.
AM:09:38:12/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 32429
جار خوێنراوه‌ته‌وه