هۆكارهكانی گهورهبوونی سپڵ
وێستگە ستایل-
سپڵ گەورەترین ئەندامی سیستمی لیمفاوی لەشە، كەوتۆتە ژێرەوەی قەفەسی سینگ لە لای چەپ و سەرەوەی گەدە، پانییەكەی 5 گرێ و كێشەكەی 170 گرام دەبێت.
گرنگترین كار و سوودەكانی سپڵ:
- سپڵ وەكو فلتەری خوێن كاردەكات.
- گرنگی هەیە لە باڵانسی شلەكانی لەشدا.
- كۆنتڕۆڵی بڕی خڕۆكە سوورەكانی خوێن و خەزنكردنی خوێن دەكات.
- لە رێگای بەرهەمهێنانی لیمفۆسایتەكاندا ڕۆڵی هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی هەوكردنە میكرۆبییەكاندا.
ئاوسانی سپڵ چیە؟
گەورەبوونی یان ئاوسانی سپڵ باوترین گرفتی سپڵە، ئەگەرچی چارەسەری هەیە، بەڵام ئەگەری دڕان یان تەقینی سپڵ زیاد دەكات، هۆكاری جیاوازی لە پاڵەوەیە، بۆ نموونە: هەندێك جۆری هەوكردنی بەكتریایی و ڤایرۆسی، مەلاریا، نەخۆشی شیبوونەوەی خوێن، نەخۆشی جگەر وەكو مۆمبوونی جگەر ( Cirrhosis)، شێرپەنجەی خوێن، شێرپەنجەی لیمفاوی، فشار لەسەر خوێنهێنەرەكانی جگەر یان سپڵ.
هاوكات لەگەڵ ئاوسانی سپڵدا ئهگهری زۆره چەند نیشانەیەك سەرهەڵبدەن وەكو، ئازار لە بەشی چەپی سكدا، و هەستكردن بە زوو ماندووبوون، كەمخوێنی، هەستكردن بە تێربوون.
مرۆڤ دەتوانێت بەبێ سپڵ بژی؟
مرۆڤ دەتوانێت بەبێ سپڵ بژی، چونكە جگەر و لیمفەگرێیەكان فرمانی سپڵ جێبەجێ دەكەن.
لە چی كاتێكدا سپڵ لادەبرێت؟
لابردنی سپڵ بە نەشتەرگەری ( Splenectomy ) ئەنجام دەدرێت لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا:
- زەبر، كە بووبێتە هۆی برینداربوونی سپڵ.
- نەخۆشییەكای خوێن بەتایبەتی شیبوونەوەی خوێن.
- تالاسیمیا.
- نەخۆشی كەمبوونەوەی رێژەی خەپڵەكانی خوێن ITP.
- شێرپەنجەی خوێن.
- شێرپەنجەی سستمی لیمفاوی.
ئا: ئارام نهریمان
AM:08:47:07/01/2019
ئهم بابهته 16077
جار خوێنراوهتهوه