له‌م كاته‌دا پیاز و گوڵه‌به‌ڕۆژه مه‌خۆ
وێستگە ستایل-
پیاز یه‌كێكه له خۆراكه به‌سووده‌كان بۆ ته‌ندروستی و به هه‌مان شێوه گوڵه به‌ڕۆژه یه‌كێكه له‌و چه‌ره‌سانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندین جۆر كانزای به‌سوود، به‌ڵام نه‌خواردنیان له‌م دوو كاته‌دا زۆر پێویسته.
1. هەرکاتێک لە ماڵه‌وە تێبینی ئه‌وه‌ت كرد رەنگی پیاز رەش بووە ئەوا پێویستە راستەوخۆ فڕێ بدرێت، راستە لەوانەیە تەنها 2 بەرگی رەش بوبێت، بەڵام ژەهری کەروو لە هەموو لایەکی ئەم پیازە بوونی هەیە و کێشەی گەورە بۆ جگەر درووست دەکات.
2. زۆرجار کە ده‌نکە گولە بەرۆژە دەخۆین هەست دەکەین چەند ده‌نکێک تامیان ناخۆشە، لەم کاتەدا پێویستە ئەوەی لەناو دەمتە فرێی بدەیت و خێرا دەمت بشۆیت (بەهیچ شێوەیەک قووتی مەدە) چونکە ئەمەشیان تامی ژەهری کەرووە کە لە گولەبەرۆژەکەی داوە، ئەم ژەهرەش لە جەستەی مرۆڤ کۆدەبێتەوە لە داهاتوودا مرۆف توشی جه‌ڵته ده‌كات و زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.
س: ده‌رمانخانه‌ی سلێمانی
AM:10:15:06/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 14610
جار خوێنراوه‌ته‌وه