هۆكاره‌كانی توشبوون به سه‌ر ئێشه‌ی نیوه
وێستگە ستایل-
ئازاری سه‌ر حاڵەتیێكی زۆر باوە و به نزیكه‌ی كەس نیە تووشی ئازاری سه‌ر نەبێت، بەلام ئەوەی باشە زۆربەی حاڵه‌تەكان حاڵەتی بێ مەترسین له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر داهات حوێزی پزیشكی پسپۆری هەناوی و نەخۆشیەكانی دڵ وورده‌كاری نه‌خۆشی شه‌قیقه ڕون ده‌كاته‌وه .
لە هۆكارە سەرەكیەكانی ئازاری سه‌ر بریتین لە سەر ئێشه‌ی گرژی(سەرئێشەی هیلاكی)، سەرئێشەی نیوەیی(شەقیقە) سەرئێشەی هیێشوویی،هەوكردنی گیرفانە هەواییەكان، ئازاری دەماری ژمارە ٥، ئازاری دەم و چاو، سەرئێشە بەهۆی خویێنبەربون و جەڵتە و گرێی مێشك، هەوكردنی پەردەی میێشك(سحایا)، ئازاری گوازراوە لە چاو و مل و ددانەكان.
هەندیێك كەس تووشی سەرئێشە دەبن بەهۆی زۆر بەكارهێنانی دەرمان و ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێت (سەرئێشەی دەرمانی).
شه‌قیقه جۆرێكی باوی سه‌رئێشه‌یه كه یه‌ك لای سه‌ر ده‌گرێته‌وه، ئازاره‌كه وه‌كو لێدانی خوێنبه‌ره‌كان وایه و ئێشێكی زۆر سه‌خته، له هه‌موو ته‌مه‌نێكدا ڕووده‌دات به‌ڵام زیاتر له نێوان 15-55 ساڵی ته‌مه‌ن په‌یدا ده‌بێت و لە ژنان زیاتر ڕوودەدات، زۆر لە نەخۆشەكان لە خانەوەدەكەیان ئەم نەخۆشیە هەیە.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه زۆر له حاڵه‌ته‌كانی شه‌قیقه به سه‌رئێشه‌ی گرژی یان سه‌رئێشه‌ی گیرفانه هه‌واییه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێ و چاره‌سه‌ری ته‌واوی نه‌خۆشه‌كه ناكرێت.
زۆربه‌ی خه‌ڵكی كه به‌ده‌ست سه‌رئێشه‌ی شه‌قیقه ده‌ناڵێنن تێبینی ئەوه‌یان كردوه كه هه‌ندێ خواردنی وه‌كو په‌نیری لەقوتونراو، مۆز،نه‌سته‌له، شه‌ربه‌تی گیراوە، مەی خورادنەوە هانی دروست كردنی حاڵه‌ته‌كه ده‌ده‌ن.
هه‌ندێك له‌و فاكته‌رانه‌ی دیكه كه یارمه‌تیده‌رن بۆ سه‌ریه‌شه‌كه برتین له هیلاكی، برسیەتی،تیێكچوونی خەو، دڵه‌راوكێ،رووناكی تیژ،ده‌نگه ده‌نگی به‌رز و خواردنی حه‌بی مه‌نع، هه‌ندێ ئافره‌ت له نزیكی سوڕی مانگانه تووشی ئه‌م سه‌ریه‌شه ده‌بن (بەڵام لە ماوەی سكپری سەختی سەریەشەكە كەمتر دەبیێتەوە).
كاتێك سه‌رئێشه‌كه ده‌ست پێده‌كات بۆ ماوه‌ی 4 سه‌عات- 4 رۆژ ده‌خایه‌نێت ،ماوه ماوه سه‌رئێشه‌كه‌ی بۆ دێت، له كاتی حاڵه‌ته‌كه یه‌ك لای سه‌ری دێشێت، سه‌رئێشه‌كه له شێوه‌ی لێدان دایه و به جووڵه و چالاكی زیاد ده‌كات، له‌وانه‌یه هێڵنج و ڕشانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدابێت.
نەخۆشەكە هه‌ندێ ناڕه‌حه‌تی پێش وه‌خت aura هەست پێده‌كات پێش ئەوەی سەرئێشەكەی بۆ بیێت وه‌كو لێڵ بوونی بینین، بینینی تیشك و فلاش، بۆنكردنی بۆنێكی تایبه‌ت، ته‌زین و مێرووله كردنی په‌نجه‌كان، له‌كاتی شه‌قیقه نه‌خۆشه‌كه زۆر بێزار ده‌بێت بۆ ڕووناكی و ده‌نگه ده‌نگ و قه‌ڕه‌باڵغی، بۆیه حه‌ز ئه‌كات له شوێنێكی تاریك و بێده‌نگ بمێنێته‌وه.
هه‌ندێك جار نه‌خۆشه‌كه بەشیێوەیەكی كاتی تووشی بێهێزی په‌له‌كانی ده‌بێت، یان تووشی له كاركه‌وتنی قسه‌كردن ده‌بێت، ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشیە ئه‌م حاڵه‌ته زۆر به ده‌گمه‌ن ڕووده‌دات و دوای نەمانی سەرئێشەكە ئەمیش نامێنێت.
زۆر ڕیگا به‌كاردێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رئێشه‌ی شه‌قیقه وه‌كو گۆرانكاریكردن له شێوازی ژیان بۆ ڕێگه گرتن له ڕوودانی سه‌رئێشه‌كه، بۆ نمونه پێویستە نەخۆشەكە تێر خه‌وبێت و وەرزش بكات و خۆی بەدوور بگرێت له‌و خواردنانه‌ی كه توشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ده‌كات.
ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه به خواردنی حه‌بی مه‌نع سه‌رئێشه‌كه‌یان بۆ دێت به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی توشی سه‌رئێشه‌ی توند ده‌بن وا باشه واز له حه‌بی مه‌نع بێنن و بۆ ڕێگه‌گرتن له خراپتر بوونی حاڵه‌ته‌كه وا باشه له كاتی حاڵه‌ته‌كه نه‌خۆشه‌كه بچێته ژوورێكی تاریك و بێ ده‌نگ.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوه‌تی حاڵه‌ته‌كه وا باشه به زوویی سه‌ردانی پزیشكی پسپۆر بكرێت، ئه‌ویش له‌لای خۆیه‌وه له‌وانه‌یه نه‌خۆشه‌كه بخاته ژیر چاره‌سه‌ری ده‌رمانی بۆ بنه‌بڕكردنی ئه‌م نه‌خۆشیه.
ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه زوو دووباره بۆوه یان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ مایه‌وه ئه‌وكاته پزیشكی پسپۆر چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام بۆ نه‌خۆشه‌كه داده‌نێت بۆ ڕیێگەگرتن لە دروست بوونی حاڵه‌تەكە ( دەرمانی خۆپارێزی)،واته پێویسته نه‌خۆشه‌كه ڕۆژانه ئه‌و ده‌رمانانه بخوات بۆ ئەوەی سەرئێشەكەی بۆ نەیەت.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسكردنه ئه‌وه‌یه كه نابێت ده‌رمانی ئازار شكێن بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ یان به بڕێكی زۆر بخورێت، چونكه له‌وانه‌یه سه‌رئێشه‌كه خراپتر بكات یان ته‌نانه‌ت خۆی ببێته هۆی ئازاری سه‌ر (سەریەشە بەهۆی دەرمان)، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌و بڕه‌ی كه دكتۆر بۆی دیاریكردووە سه‌رئێشه‌كه‌ی هه‌ر باش نه‌بوو پێویسته نەخۆشەكە له ژێر چاودێری دكتۆر چاره‌سه‌ری تر وەرگرێت.
AM:09:47:05/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 3270
جار خوێنراوه‌ته‌وه