هۆكاری چاڵبوونی شوێنی بڕین له جه‌سته‌ی هه‌ندێك كه‌سدا
وێستگە ستایل-
كاتێك ده‌ستت ده‌بڕیت ئه‌وه ته‌نها پێسته‌كه نیه كه بڕڕاوه به‌ڵكو چه‌ندین خانه‌ش ده‌بڕیت به‌هۆیه‌وه، ئه‌گه‌ر تا ئێستا هۆكاری پڕ نه‌بوونه‌ی چاڵی بڕین له جه‌سته‌ی هه‌ندێك كه‌سدا نه‌تزانیوه ئه‌وه له‌م بابه‌ته‌وه ده‌توانیت ئاشنای بیت.
هه‌ندێكجار ئه‌و كاته‌ی برین له‌سه‌ر جه‌سته دروست ببێت ئه‌وه شوێنه‌كه‌ی چاڵ ده‌بێت و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخه ئاساییه‌كه‌ی پێشتری، به‌ڵام تۆ هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته ده‌زانیت؟
كاتێك له‌سه‌ر جه‌سته برینێك دروست ده‌بێت ئه‌وه شانه‌كانی له‌ش هه‌وڵی پڕ كردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ده‌ده‌ن كه دروست بووه به‌ڵام پڕبوونه‌وه‌ی چاڵی سه‌ر جه‌سته ده‌كه‌وێته سه‌ر جۆری برینه‌كه و توانای جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی برینه‌كه له‌سه‌ر له‌شی دروست بووه و به‌دخۆراكی.
هۆكاری بۆماوه‌ی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چاكبوونه‌وه‌ی برینی سه‌ر له‌ش، ئه‌و كاته‌ی برین له‌سه‌ر له‌ش دروست ده‌بێت ئه‌وه خانه به‌رگریكه‌ره‌كان بڵاو ده‌بنه‌وه و دواتر خانه ساڕێژه‌كه‌ه‌ركان و ئه‌و خانانه‌ی كار بۆ خه‌ستكردنه‌وه‌ی خوێن ده‌كه‌ن به‌یه‌كه‌وه یه‌ك ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی خوێن له برینه‌كه نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه.
هه‌موو برینێك پێویستی به سێ هه‌فته هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چاك ببێته‌وه و دواتر ماوه‌ی یه‌ك ساڵی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی كۆلاجین وه‌ك پێویست له‌ژێر پێستدا دروست ببێته‌وه و هه‌ندێكجار ئه‌مه بۆ هه‌میشه ڕونادات و برینه‌كه ئاسه‌واری خۆی له‌سه‌ر جه‌سته جێده‌هێڵێت.
AM:09:12:05/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1818
جار خوێنراوه‌ته‌وه