شۆكۆلاته‌ی سپی یان قاوه‌ی كامیان به‌سوود تره؟
وێستگە ستایل-
كه‌م كه‌س هه‌یه ئاره‌زووی خواردنی شۆكۆلاته نه‌كات، ده‌یان ملیۆن له دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی به ته‌مه‌نه جیاوازه‌كانه‌وه عاشقی شۆكۆلاته‌ن به‌ڵام پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌مه‌یه كامیان هه‌ڵبژێرین شۆكۆلاته‌ی سپی یان ڕه‌نگ تۆخ؟
زۆر كه‌س ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه شۆكۆلاته‌ی سپی شۆكۆلاته‌یه‌كی ڕاسته‌قینه بێت چونكه بڕی 30 بۆ 40 % كاكاوی تیادایه له‌كاتێكدا شۆكۆلاته‌ی ڕه‌نگ تۆخ بڕی 50 بۆ 85 له % كاكاوی تیادایه.
پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی شۆكۆلاته‌ی سپی شه‌كر و كه‌ره و كاكاو و شیر و پرۆتین و سۆیا " ئه‌لیسیسین" و چه‌ند پێكهاته و تاكێكی ده‌ستكردو و سروشتیه.
به‌ڵام شۆكۆلاته‌ی تۆخ چه‌ندین كانزا و ڤیتامینی به بڕی زۆر تیادایه وه‌ك پۆتاسیۆم و مه‌گنسیۆم و ئاسن، ئه‌مانه‌ش ئه‌گه‌ری توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ و نه‌خۆشیه‌كانی ملوله‌كانی خوێن كه‌مده‌كه‌نه‌وه و جگه له‌وه‌ش مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری دووه‌م كه‌مده‌كاته‌وه و ئه‌و دۆپامینه‌ی له شۆكۆلاته‌ی ڕه‌نگ تۆخدا هه‌یه یارمه‌تی هێور بونه‌وه و ئاسووده بوون ده‌دات له كاتی نوستندا و چه‌ندین توێژینه‌وه‌ش ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌م جۆره‌ی شۆكۆلاته ئاستی كۆلیستڕۆڵی ناو خوێن كه‌مده‌كاته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا شۆكۆلاته‌ی سپی توانای به‌هێزكردنی یاده‌وه‌ری مرۆڤی هه‌یه، چونكه مادده‌ی فلاڤینۆید كه له‌ناو ئه‌م جۆره‌ی شۆكۆلاته‌دا هه‌یه خانه‌كانی مێشك به‌هێز ده‌كات و له توشبوون به خه‌ڵه‌فان ده‌یپارێزێت.
ئێستا سووده‌كانی هه‌ریه‌كه‌یانت زانی و خۆت بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بده كامیان بخۆیت.
س: skynews
AM:10:37:03/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1426
جار خوێنراوه‌ته‌وه