‌چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری كه‌مخوێنی منداڵ به‌هۆی كه‌می مادده‌ی‌ ئاسن

وێستگە ستایل-

مادده‌ی‌ ئاسن به‌رپرسه‌ له‌ دروستبوونی خڕۆكه‌ سووره‌كانی خوێن و گه‌یاندنی ئۆكسجین و خۆراك به‌ خانه‌كانی له‌ش، ئه‌و كاته‌ی‌ هه‌ر كه‌سێك توشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ ببێت ئه‌وه‌ چه‌ندین نیشانه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك زه‌ردبوونی ڕه‌نگ و هه‌ناسه‌ توندی و سه‌رگێژخواردن و بێ توانای به‌رده‌وام، دكتۆر ئاكۆ كه‌ریم پزیكشی پـسپۆری نەخـۆشـییەکانی مـنـداڵان و گەشەی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌م حاڵه‌ته‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ده‌كات له‌ منداڵدا.

جارەسەر بریتیە لە پێدانی مادەی ئاسن بە شێوەی شروب یان قەترە یان حەپ بۆ ماوەی ١ مانگ دوواتر دەبێت پزیشک پشکنینی خوێنی بۆ بکات بۆ ئەوەی بزانرێت سوودی لە چارەسەرەکە وەرگرتووە یان نا، دووای ئەوەی زانرا کە چارەسەرەکە سوودی هەبووە و رێژەی خوێنی منداڵەکە زیادی کردووە دەبێت پێدانی شرووبەکە بەردەوام بێت بۆ ٢ مانگی تر بۆ ئەوەی رێگری بکات لە دووبارە بوونەوەی کەم خوێنی.

بڕی رۆژانەی شروبەکە دەبێت بەپێی کێشی منداڵەکە بێت وە لەلایەن پزیشکی پسپۆری منداڵان دیاری بکرێت و باشترە شروبەکە یان حەپەکە ١ کاتژمێر پێش نان خواردن بخورێ یان ٢ کاتژمێر دووای نان خواردن بۆ ئەوەی سوودی شروبەکە کەم نەکات، لەگەڵ خواردنی ئەو خواردنانەی کە ڤیتامین C زۆر تێدایە وەک پرتەقاڵو لالەنگی و لیمۆ، لەگەل کەم کردنەوەی خواردنی چا .

هەروەها منداڵ دەبێت زۆر لەو خۆراکانەی کە ئاسنی زۆر تێدایە زۆر بخوات وەک گۆشتی سور ،مریشک، زەردێنەی هێلکە، برۆكلی، سپیَناغ، کشمیش، قەیسی، نیسک، خورما.


AM:09:15:03/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 16466 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌