بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی گورچیله‌كانت ئاوی ئه‌م سه‌وزه‌یه بخۆره‌وه
وێستگە ستایل-
گورچیله ئه‌و ئه‌ندامه گرنگه‌ی له‌شه كه جه‌سته له مادده‌ی زیان به‌خش خاوێن ده‌كاته‌وه و كاری پاڵاوتن و چه‌ندین كار و فرمانی دیكه‌ی گرنگی هه‌یه.
به‌و هۆیه‌شه‌وه زۆرجار خوێ یان كانزا له‌ناو گورچیله‌كاندا ده‌مێنێته‌وه‌و به‌رد یان پێكهاته‌ی ڕه‌ق له‌ناویدا دروستده‌بێت و ئازار و خوێن له گورچیله‌كان ده‌هێنێت دكتۆر سیروان حه‌مه شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕ له نه‌شته‌رگه‌ری گشتی ڕێنمووی هاوڵاتیان ده‌كات ئاوی ئه‌م جۆره سه‌وزه‌یه بخۆنه‌وه بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی گورچیله‌كانیان .
كه‌ره‌ووز به‌باشترین سه‌ووزه‌ی پاككه‌ره‌وه‌ی گورچیله‌كان داده‌نرێت، چونكه توانای دژه ئۆكسیدی هه‌یه، بۆ دروستكردنی گیراوه‌ی كه‌ره‌وز یه‌ك ده‌سك كه‌ره‌ووز بهێنه، پاشان ووردی بكه، ئینجا بیشۆره‌وه، پاشان بیخه نێو مه‌نجه‌ڵ و ئاوی تێبكه، با بۆماوه‌ی "15"خوله‌ك بكوڵێت، ئینجا ڕۆژانه ته‌نها یه‌ك كوپی لێ بخۆره‌وه، باشتره پێش ژه‌می نان خواردن بێت، یارمه‌تی گورچیله‌كانت ده‌دات هاوكاره بۆ پاككردنه‌وه‌یان.
AM:08:42:03/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 6591
جار خوێنراوه‌ته‌وه