ڤیدیۆ: كارداشیان له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا یادی كرسمسی كرده‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فیزۆنی ئه‌مه‌ریكی "كیم كارداشیان" ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا یادكرده‌وه بۆ یه‌كه‌مجار له كاتێكدا ساڵانی ڕابردوو دایكی كیم" كریس جینر" ئه‌م ئاهه‌نگه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ئه‌نجام ده‌دا.
كیم بۆ ئه‌م ئاهه‌نگه دیكۆری ماڵه‌كه‌ی به به‌فری ده‌ستكرد ڕازاندۆته‌وه و له كوچه‌كانی ماڵه‌كه‌ی په‌یكه‌ری له به‌فر دروستكراوی داناوه و میوانداری ئه‌ستێره و كه‌سایه‌تی ناوداری كردوه و له‌وانه‌ش خانمه گۆرانیبێژی ناودار"جنیڤه‌ر لۆپێز و خانمه نمایشكه‌ره جلوبه‌رگه ناوداره‌كان و میراتگری زنجیره ئوتێه‌له‌كانی هیلتۆن پاریس هیلتۆن و گۆرانیبێژ جۆن لیجیند و چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیكه‌ی ناودار.
ئه‌م خانمه چه‌ندین وێنه و ڤیدیۆی ماڵه‌كه‌ی خۆی بڵاوكردته‌وه له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت ماڵه‌كه‌ی به به‌فری ده‌ستكرد ڕازاندۆته‌وه.
AM:08:49:27/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1817
جار خوێنراوه‌ته‌وه