‌به‌م ڕێنماییانه‌ ته‌ندروستی كۆڵۆنت بپارێزه‌

وێستگە ستایل-

كۆڵۆن ڕۆڵێکی سەرەکی ده‌بینێت له‌ پاراستنی هاوسه‌نگی چالاكی كرداری هه‌رسی گه‌ده‌ هەیە  به‌ چه‌ند ڕێنماییه‌ك  ده‌توانیت ته‌ندروستی كۆڵۆنت بپارێزیت.

ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییەکانی کۆڵۆن دەبن، بەردەوام هەست بە بوونی هەوا دەکەن لەناو ورگ و گەدەیان هەڵدەئاوسێت و تووشی قەبزی یان سکچوون دەبن و ئازار و غازاتیان بۆ دروست دەبێت، ڕەنگە بۆنی دەمیشیان هەبێت.

ڕێنماییەکان بۆ پاراستنی کۆڵۆن

1-دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ و توڕەیی و خەمۆکی.

2-کەمکردنەوەی خواردنەوەی کافاینەکان وەک چا، قاوە، خواردنەوە گازیەکان.

3-خواردنی هەر سێ ژەمە خۆراکیەکان، بەبڕی کەم بەجۆرێک ئازاری گەدەت نەدات.

4-ئەنجامدانی وەرزش، باشترین هەنگاوەکانی ژیانە کە چارەسەری زۆر نەخۆشیە کۆڵۆنت چالاک دەکات.

5-خواردنەوەی ئاو لەو کاتانەی گەدەت پڕ نیە، وەک پێش ژەمی نانخواردن یان چەند کاتژمێرێک دوای نان، تا یارمەتی چالاککردنی کۆڵۆنت بدات.

6-خواردنەوەی شۆربای سەوزە و چای ڕووەکی، وەک چای سەوز یان زەنجەبیل. 


AM:08:46:10/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌