ڤیدیۆ: گەنجێكی کورد كورسیه‌كی جیاواز بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دروست ده‌كات
وێستگە ستایل-
گه‌نجێكی كوردكه خه‌ڵكی ناوچه‌ی سنه‌یه له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به‌داهێنانێكی نوێ هاوكاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن و ناتوانن ده‌ست و قاچیان بجوڵێنن.
ئه‌م ئامێره به جۆرێك دروستكراوه نه‌خۆش ته‌نها له‌ڕێی جوڵاندنی زمانیه‌وه ده‌توانێت كۆنتڕۆڵی كورسیه‌كه‌ی بكات و له لایه‌كی دیكه‌وه كه‌سوكاری خاوه‌ن پێداویستیه‌كه له‌ڕێی ئه‌پێكه‌وه به ئۆنلاین ده‌توانن كۆنتڕۆڵی جوڵه‌ی كورسی نه‌خۆشه‌كه‌یان بكه‌ن.
محه‌مه‌د 8 ساڵه ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی هه‌یه و دوای ماوه‌یه‌كی زۆر توانیویه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ئه‌نجامی بدات و له‌سه‌ر ئه‌م داهێنانه چه‌ندین خه‌ڵاتی له‌سه‌ر ئاستی شاری سنه و ئێران وه‌رگرتوه.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م كورسیه‌ی محه‌مه‌د دروستی كردوه ئه‌وه‌یه به ئاسانی پارچه‌كانی له یه‌كتر جیا ده‌كرێته‌وه و به ئاسانی له سندوقی ئۆتۆمبێلدا جێی ده‌بێته‌وه.
AM:11:58:21/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2842
جار خوێنراوه‌ته‌وه