‌مانای كه‌وتنی ددان له‌ خه‌ودا

وێستگە ستایل-

كه‌وتنی ددان له‌ خه‌ودا هه‌ستێكی ناخۆشت پێ ده‌به‌خشێت و ڕه‌نگه‌ لێكدانه‌وه‌ی‌ جیاوازت له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ خه‌ونه‌ بیستبێت، له‌ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ لێكدانه‌وه‌ و شیكردنه‌وه‌ی‌ ته‌واو له‌سه‌ر مانای كه‌وتنی ددان له‌ خه‌ودا بزانیت.

1-ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ویدا ددانی پاك بكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌مانای دروست بوونی كێشه‌ دێت له‌نێوان ئه‌ندامه‌كانی خێزانه‌كه‌ی‌.
2-بینینی ددانی پاك له‌ خه‌ودا به‌ مانای سه‌رفكردنی پاره‌ دێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خه‌م و ئارامكردنه‌وه‌ی‌ ده‌رون.
3-ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ویدا ببینێت ددانه‌كانی سپی و درێژه‌ ئه‌وه‌ مانای وایه‌ به‌هێز ده‌بێت.
4-ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ویدا ددانی بێت و ئازاری بدات ئه‌وه‌ مانای وایه‌ توشی كێشه‌ ده‌بێت.
5-ده‌رهێنانی ددان له‌ خه‌ودا له‌ لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ مانای پچڕاندنی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی دێت.
6-ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ویدا ته‌واوی ددانه‌كانی بكه‌وێت ئه‌وه‌ ته‌مه‌نی درێژ ده‌بێت ئه‌گه‌ر یه‌ك دانی بكه‌وێته‌ سه‌ر زه‌وی ئه‌وه‌ مانای مردنی كه‌سێكی نزیكیه‌تی و ئه‌گه‌ر ددانی بكه‌وێت و توانای خواردنی نه‌مێنێت ئه‌وه‌ مانای وایه‌ هه‌ژار ده‌كه‌وێت.
7-ئه‌و كه‌سه‌ی‌ هاوسه‌رگیری نه‌كردبێت و له‌ خه‌ویدا ددانی بكه‌وێته‌ سه‌ر ده‌ستی مانای وایه‌ زوو هاوسه‌رگیری ده‌كات و ئه‌گه‌ر بكه‌وێته‌ سه‌ر زه‌وی مانای وایه‌ ئازیزێكی له‌ ده‌ست ده‌دات.
8-ئه‌و كه‌سه‌ی‌ دووگیان بێت و له‌ خه‌ویدا ددانی بكه‌وێت مانای وایه‌ منداڵی كوڕی ده‌بێت.
9-كه‌وتنی ددان بێ بینینی خوێن مانای دانه‌وه‌ی‌ قه‌رزه‌ و كه‌وتنی ته‌واوی ددانه‌كان بێ خوێن مانای دروستبوونی كێشه‌ ده‌گه‌یه‌نێت بۆ خێزان.


AM:11:08:19/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 4900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌